ڕۆمانی منداڵێک لەسەر مانگە ی هیوا قادر دەکرێتە عەرەبی

چاپی دووهەمی منداڵێک لەسەر مانگە ی نووسەری کورد هیوا قادر لەلایەن دەزگای ئاڤا بۆ بڵاوکردنەوە، لە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوا بڵاوکرایەوە. شایەنی باسە چاپی یەکەمی ئەم ڕۆمانە پێش حەوت ساڵ لەمەوبەر لە میسر لەلایەن المركز القومي للترجمة چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم ڕۆمانە لەلایەن خاتوو خەیرییە شوانۆ وە کراوە بە زمانی عەرەبی و دیزاینی بەرگی لەلایەن ئارام عەلییەوە کراوە.
ئەم ڕۆمانە گرنگی بە چاوی ناوەوەی مرۆڤ دەدات و ڕەوتی ڕووداوەکان بە چاوی ناوەوە، بە چاوی ناخ دەگێڕێتەوە و لێوانلێوە لە حەسرەت و چارەنووس و  فیداکاری و لەخۆبوردوویی. 

بڕیارە ئەم ڕۆمانە لە چوارەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، لە 17 تا 2022/11/26 لە هۆبەی دەزگای ئاڤا بۆ بڵاوکردنەوە لە سلێمانی بڵاوبکرێتەوە.

 

سەرچاوە: galawej