لە دووتۆیی 822 لاپەڕە ڕۆمانی فریشتەكانی بەفر لە نووسینی سەید ئەحمەدی حەمەلاو كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
میران ئەبراهام پێشەكی بۆ ڕۆمانەكە نووسیوە و ئاماژە بەوە دەكات كە نووسەر لەو ڕۆمانەدا باس لە كۆمەڵێك لەڕووداوەكانی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لە ناوچەی قەیوان ماوەت و شەڕگەی قەیوان- ماوەت دەكات، نووسەر لە زمانی كارەكتەرەكانەوە ئاشنامان دەكات بە كولتوور و فەرهەنگی زمانی و پرسی زمان و مانەوە، بە تایبەتی پرسی نەتەوەیی.
پاڵەوانەكانی ئەم ڕۆمانە وەكوو كەسایەتی و زمان و هەروەها خەون هەمە جۆرن، بە جۆرێك هەر یەك لەوان بە دوای خەونێكدا دەگەڕێت لەچوارچێوەی خەونە گەورەكە كە هەمان ڕزگاربوونە لە ستەمی داگیركاری شۆڤێنیزمی عەرەبی و پان عەرەبیزم كە ئامانجی سڕینەوەی نەك تەنیا شوناسی كوردییە بەڵكوو سڕینەوەی بوونی فیزیكی كورد بووە.
ڕۆمانی فریشتەكانی بەفر چیرۆكی ئەو بەرگرییەیە لە شوناس و نووسەر دەمباتەوە بەردەم ئەو دۆخەی هەشتاكان.
سەرچاوە: pukmedia