كتێبی ڕۆشنبیریی منداڵان له نووسینی ڕه‌زا شوان، له دووتوێی 244 لاپه‌ڕه له چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی به تیراژی 500 دانه چاپ كرا.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه ڕه‌زا شوان به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌مه‌جۆری له‌باره‌ی ڕۆشنبیریی منداڵانی تێدایه.
زیاتر گوتی، هه‌نووكه ڕۆشنبیریی منداڵان بووه به پێویستیی گرنگی گه‌لان و هه‌موو له پێناویدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، چونكه منداڵان په‌یامێكی گه‌وره‌یان له ڕووی ناوهڕۆك و پێكهاته‌وه هه‌ڵگرتووه.
به‌گوته‌ی ره‌زا شوان، په‌روه‌رده‌ی دروست و ڕۆشنبیركردنی منداڵان، ڕه‌وت و ئاراسته‌ی ژیانی داهاتووی گه‌لان دیاری ده‌كات، كه‌واته داهاتوویه‌كی پێشكه‌وتوو و ئاسووده، له ده‌ستی منداڵان و نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆماندایه، بۆیه پێویسته فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن و ڕۆشنبیركردنی منداڵه‌كان، له ئامانج و ئه‌رك و كاره پێویستییه هه‌ره پێشینهكانیانه.
''بۆ هێنانه‌دیی ئه‌م هیوا و ئامانجه ستراتیجییانهش، به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته دایكان و باوكان خۆیان ڕۆشنبیر بكه‌ن، تا بتوانن منداڵانی ڕۆشنبیر پێ بگه‌یه‌نن، چونكه له دایكان و باوكانی ناڕۆشنبیر، منداڵانی ڕۆشنبیر پێ ناگه‌ن.'' شوان وای گوت.
كتێبی ڕۆشنبیریی منداڵان له دووتوێی 244 لاپه‌ڕه له چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی به تیراژی 500 دانه چاپ كرا و به‌مزووانه بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕه‌زا شوان نووسه‌ر و چیرۆكنووسی بواری منداڵانه و له هه‌نده‌ران ده‌ژی.
سەرچاوە: wishe- ئاسان محه‌مه‌د