قوباد رەسوڵ
له‌ڕاستیدا بیروڕای سیاسیه‌کانی کورد ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌کان گرنگیهکو کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌که نیه. له‌باشترین حاڵه‌تدا پاشکۆن، واته به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن که چی بگوترێت باشه، واته پێشبینی ده‌که‌ن که ئاڕاسته‌کان بهرهوکوێن وه پێویسته چ ههڵوێسێک وه‌ربگیرێت، هیچ سه‌نگێکیان نیه‌و حسابێکیان بۆ ناکرێت. ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه سه‌لماندیان که هیچ بهرچاوڕوونیهکیان نیه ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت پشتگیریی گۆڕانه‌کان بکه‌ن. واته زیاتر بینه‌رن وه‌ک له ئه‌کته‌ر. زیاتر سلبین وه‌ک له کاراکته‌رێکی پۆزه‌تیڤ. ته‌نانه‌ت به شه‌رمیشه‌وه پشتگیریی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ی ئاپۆیان نه‌کردو هه‌وڵیان نه‌دا وڵاتی تورکیا بخه‌نه به‌رده‌می لێپرسراوێتی مێژوویی خۆی‌و سه‌رزه‌نشتی شه‌ڕانگێزیه‌کانیان نه‌کرد نه‌وه‌کو زویربێت. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌ڕاستیدا وه‌کو لاوازیه‌کی گه‌وره‌ی دیپلۆماسیه‌تی کوردی ده‌رده‌که‌وێتو سه‌نگی که‌سایه‌تیه‌کانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی سیاسیه‌کانی کورد که‌مده‌کاته‌وه‌و ده‌ریده‌خات که چه‌ند لاواز‌و بێنمودو ههلپهرستو بێهه‌ڵوێستن. ئه‌وه‌ش له پاشتردا دیسانه‌وه له ڕووداوێکیدیدا به‌هه‌مانشێوه دێته‌وه پێشه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌بوایه ببێت ئه‌وه‌بو که کورد ههڵوێستو سه‌نگێکی ههبێتو بتوانێت فشارێک دروستبکات، بتوانێت لایه‌نێک بێت، لایه‌نێکی سه‌نگین، لایه‌نێک که حسابی له‌سه‌ربکرێت، که‌بتوانێت گه‌ر بیه‌وێت ئاسته‌نگ دروستبکات، که خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی ئهوتۆبێت که ئه‌وانیدی ناچاربن ڕێزی لێ‌بگرن. ئێستا سیاسیه‌کانی ههرهپێشهوهو سه‌ره‌وه‌و پله‌یه‌که‌کان هه‌روه‌کو خه‌ڵکه ساده‌که چاوه‌ڕوانی سبهیو دووسبه‌ی دهکهنو بزانن چی ڕووده‌دات. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که بزانن چ هه‌ڵوێستێک وه‌رگرن بۆئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نهکهوێتهمهترسیهوه، بێئه‌وه‌ی گوێ به‌وه‌بده‌ن که ئه‌وکاره که‌سایه‌تیان نزم ده‌کاته‌وه‌و له هاوکێشه‌کاندا دهیانکاتهدهرهوه. ته‌نانه‌ت هیچ جۆره پرسوڕایهکیشیان پێناکرێت. ده‌بوایه هه‌وڵبده‌ن باڵابهرزبن وه‌کو ئه‌وانیدی، نه‌ک هه‌ست بهکهمیوبچووکی خۆیان بکه‌ن.
سەرچاوە : سپی میدیا