ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان

 

ستاره‌ عارف

 

هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنامەی١٩٨٣ی نێوان تورکیا و عێراق

دەوڵەتانی داگیرکاری کوردستان چەندەها پەیمانی دو قۆڵیو چەند قۆڵی ئاشکرا و نهێنییانبۆلەناوبردنیکوردئیمزا کردوە،لەنمونەی پەیمانی سەعد ئاباد لەڕێکەوتی٨/٧/١٩٣٧لەنێوانئەفغانستان و عێراق و ئێران و تورکیا بۆ دورخستنەوەی جموجۆڵی بزوتنەوەی کوردی لەهەر چوار پارچەی کوردستان واژۆ کراوە،کەدوای بوبەپەیمانیبەغدا، "لەبەرواری٤/٧/١٩٣٧عێراق و ئێران ڕێککەوتنێکییان دەربارەی سنوری هاوبەشیان واژۆ کردوە،"(١)مەبەستی سەرەکییان چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆیان نەبوە، بەڵکو ویستویانە ڕێگە لەگەشەکردنی بزوتنەوەی کوردیبگرن و قەڵاچۆی بکەن بۆ ئەوەی کورد لەهیچ پارچەیەکی کوردستان گەشە نەکات.

بۆردومانکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە لەدوای دروستبونی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە بەبەرنامە دەستیپێکردوە، لەم ساڵانەی دوایشدا لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتری تەکنۆلۆژیای سەربازی و سیخوڕیی، تورکیا بەدرۆن هێرشی دڕندانە بۆ سەر باشوری کوردستان درێژە پێدەدات، ڕۆژانە بەبیانوی بونی پەکەکەوە خاک و کوردی باشوری کوردستان دەکوژێت و جینۆسایدی دەکات، هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکیش نییە سنوری بۆ دابنێن و وەڵامی بدەنەوە، بەپێچەوانەوە هەمویان چاوساغی بۆ پیلان و تاوانەکانی تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بخەنەوە ژێر چەپۆکی داگیرکارانەی عێراقی عەرەبییەوە، هەر بۆیە لەگەڵ درۆنبارانکردنی تورکدا بەعەرەبکردنی کوردیش لەباشوری کوردستان زۆر بە بەرنامە سەریهەڵداتەوە یاخود دەتوانین بڵێین لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی عێراقەوە ڕانەوەستاوە و چڕتر و ڕێکخراوتر درێژەی هەیە.

لەساڵی١٩٨٣دالەنێوان دەوڵەتانی عێراق و تورکیاداڕێککەوتننامەیەکواژۆ کراوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە هەردو وڵات بۆیان هەیە بیست کیلۆمەتر لەئاسمانەوە و پێنج کیلۆمەتر لەزەوییەوە بێنە ناو خاکی یەکترییەوە مەبەستیشیان تەنیا خاکی کوردستانە، هەر تورکیایش سودی لەو ڕێککەوتنە وەرگرتوە و عێراق بۆی نییە وتورک ڕێگە بەهێرش و دەستدرێژی بۆ ناو تورکیا نادات و ئەو هێز و دەستەڵات و بەرژەوەندیشی لەوێ نییە، بەڵام عێراق بۆیە تا هەنوکە لەسەر ڕێککەوتننامەکە بەردەوامە و نیگەرانی نییە، چونکە لەشکرکێشی و سنور بەزاندن و بۆردومان و درۆنبارانەکەی تورک تەنیا بۆ سەر کورد و خاکی کوردستانە، عێراق بەو سیاسەتە سەربازییەی تورک دژی کورد هاوکار و خۆشحاڵە، چونکە لەدیدی بەغداوە تورکیا لەجیاتی عێراقیش کوردی باشوری کوردستان سەرکوتو کۆمەڵکوژ دەکات، بەغدایش بەرنامەی بەعەرەبکردنی ڕژێمەکانی پێش خۆی لەدژی کوردی باشوری کوردستان فاشیانەتر دەستیداوەتێ.

هێرشەکانی تورک لەسەرەتای ساڵی٢٠٢٠دا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان، بەتایبەتی ئەو هێرشانەی بۆ سەر ناوچەی کانی ماسی شارباژێڕ و شەنگاڵ و شەهید و برینداربونی ژمارەیەک کوردی بێ چەک و مەدەنی کاردانەوەی زۆر گەورەی هەبو و وێنە و ڤیدیۆیان بەکاربەدەستانی ئەمریکا گەیشتبو، ئەو کاتە پەیامنێری کەناڵی(NRT)ڕاپۆرتێکی لەبارەی بێدەنگی بەرپرسانی ئەمریکاوە ئامادەکردبو، لەبەرئەوەی کەسانێکی زۆری دەستەبژێری ئەمریکی لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن و کۆنگرێس پرسیاری بێدەنگی کاربەدەستانی ئەمریکایان لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان یان وەک ئەوان دەڵێن بۆ سەر سەروەری عێراقکرد بو، هەتا لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و ئیدارەی دۆناڵد ترامپ و کۆنگرێس و ئاستە باڵاکانی ئەمریکا ئەم بابەتە وروژێنرا بو و داوای شکاندنی بێدەنگی ئەمریکایان کردبو، بەمجۆرە وەڵامی پەیامنێرەکەی(NRT)یان دایەوە، "بێدەنگی ئەمریکا لەسەر دو ئاستی جیاواز شکاوە و هەڵوێست هەیە و تاڕادەیەک لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە بێدەنگیلەبەرژەوەندی تورکیا هەیە و دەبوایە ئەمریکا پشتیوانی تورکیایبکردایە بەحوکمی ئەوەی هاوپەیمانێتی، بەڵام ئەمریکا هاوکاری ناکات و کەواتە بێدەنگ نییە، کۆمەڵێک کۆنگرێس وتبویانهێرشەکانی تورکیاشکاندنی سەروەری ئەو هەرێمەییە و پێویستە لەسەر ئاستی ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆنگرێسدانیشتن بکرێت و ئەمریکا نابێت ئەمە لەتورک ئەوەک ئەندامی ناتۆ پەسند بکات."(٢)

دەرەنجام ئەوەیلێیهەڵهێنجێنرابو ئەوە بو،بەگوێرەی ڕای دەرەوەی ئەمریکا، بێدەنگی ئەو وڵاتە بۆ چەند هۆکارێکبەتایبەتی بۆ ئەو هۆکارە سیاسی و یاسایانەی نێوان عێراق و تورکیا دەگەڕێننەوە، کە

یەکەم: بابەتی گرێبەستە پەنجا ساڵییەکەی نێوان بنەماڵەی بارزانی و حزبی ئاکەپەی تورکیایە، کە وەک سیاسەتمەدار و شارەزایانی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە، وەک زانیومانە گرێبەستی وزەیە، بەڵام وردەکاری نازانین و لەوانەیە بەشێکی تایبەت بێت بەدۆسیەی ئەمنی.

دوهەم: بێدەنگی ئەمریکا لەسەر ئەو هێرشانە بۆ ئەو ڕێککەوتنە سیاسیەی نێوان عێراق و تورکیا دەگەڕێتەوە، کەلەساڵی١٩٨٣دا واژۆیان کردوە، ئەگەر ئەمریکا بێدەنگ بێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق لەئەمریکا بێدەنگترن، چونکە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان پشتی بەو ڕێککەوتنە بەستوە، کە تا ئێستا هەڵنەوەشێنراوەتەوە و عێراقیش هاوکاری تورکیایە و لەپەلامارەکانی بێدەنگە، هەرێمی کوردستانیش بێدەنگە و هەوڵی هەڵوەشاندنەوی پەیمانەکەی نێوان هەردو وڵاتی نەداوە و کاری بۆ نەکردوە، وتویشیانە تورکیا لەعێراق پرسی تیرۆری هەیە، مەبەستیان پەکەکەیە بۆیە ناتوانین ڕێگەی لێبگرین.

کەواتە پەکەکەیش هێندەی هەردو بنەماڵە و دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لەجینۆسایدکردنەوەی باشوری کوردستان لەلایەن تورکیاوە، چونکە ئەگەر خاسی کوردی باشوری بوێت، مادام ناتوانێت یان نایەوێت بەرگری لەکوردی باشور لەبەرامبەر هێرشەکانی تورک بکات، وەلێ دەتوانێت کەمێک لەو بیانوانەی تورک لەباشور کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕای گشتی باشوری کوردستانیش بتوانن بەڕای گشتی دەرەوە و ناوەندە جیهانییەکان بڵێینتورکیاهیچ بیانوییەکی بۆ لێدان لەخاکی باشوری کوردستان نییە و دەبێت ڕێگە لەهێرش و پەلامارەبەردەوامەکانی بگیرێت و داوای هەڵوێستیان لێ بکرێت، ڕاستە پیلانی درێژخایەتی بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان و زیندوکردنەوەی تەماعکارییەکانی سەردەمی عوسمانی لەکوردستان هەیە، بەڵام ئەو کاتە ناوەندە جیهانییەکان ناتوانن لەوەڵامدا پێمانبڵێن ناتوانین بەر بەلەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی تورکیا بگرین، چونکە کێشەی تیرۆری هەیە.

لەبەرئەوەی عێراق دەوڵەتەئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکانە، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەیانتوانی لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە کاریان لەسەر ڕاگرتنی تاوانەکانی تورکیا بکردایە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەکەی نێوان ئەو دو وڵاتەیان بکردایە و فشاری توندیان لەعێراق بکردایە، بۆئەوەی پەیمانەکەی ساڵی١٩٨٣ی نێوانیان لەگەڵ تورکیا هەڵبوەشێننەوە و سنور بۆ دەستدرێژیەکانی تورک بۆ سەر خاک و خەڵکی باشوری کوردستان دابنێن، چونکە هێشتا کوردستان بەداخێکی گرانەوە بەشێکەلەو عێراقە و ئەرکی دەوڵەتی عێراقە سەروەری کوردستانیش بپارێزێت.

حکومەتی داهاتویی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لەحکومەت و پەرلەمانی بەغدا و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێکەوە دەتوانن ئەو ئەرکە ڕاپەڕێنن، بەڵام نەگبەتی کوردانی باشور لەوەدایە بەرپرسانی بەتایبەتی هەردو بنەماڵە خۆیان نۆکەر و چاوساغی تورکیا و عێراق و ئێرانن بۆ کاولکردنی کوردستان و جینۆسایدکردنەوەی کورد و خاکەکەی، کە کورد خۆی هاوکاریان بێت عێراق هەرگیز داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە ناکات، بەپێچەوانەوە هەر بەپێی ئەو ڕێککەوتنە دەرگای بۆ دەستدرێژیی و لەشکرکێشی تورک بۆ کوردستان کردۆتەوە، لەبەر ئەو ڕێککەوتنەییە هیچ دەنگ و فشارێکی لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ باشوری کوردستان نییە، کە ئێستا تورکیا بنکەی سەربازی لەناو قوڵایی خاکی باشوری کوردستاندا هەیە.

لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی ساڵی١٩٨٣ی نێوان تورکیا-عێراق دژی جوڵانەوەی کوردی لەهەردو پارچەی باکور و باشوری کوردستان،"تورکیا پشت بەستبەو رێککەوتنە،یەکەم ئۆپەراسیۆنی سەربازیلەبەرواری٢٥/٥/١٩٨٣ئەنجامدا و زیاتر لەپێنج کیلۆمەتر سنوری کوردستانی بەزاند، لەساڵی١٩٨٤و ساڵی١٩٨٦و ١٩٨٧و١٩٩١هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر باشوری هێناوە،"(٣) ئیتر لەدوای ڕاپەڕینی باشوری کوردستان و لەساڵی١٩٩٢وە پەکەکە بوە باشترین بیانو و پاساو بۆ هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو قوڵایی خاکی باشوری کوردستان، یەکەم ئۆپەراسیۆنی لەساڵی١٩٩٢بەناوی قەڵاچۆکردنی پەکەکەوە بۆ کوردستان ئەنجامدا، لەو بەروارەوە تا ئەمڕۆ ڕانەوەستاوە و بگرە وەحشیانەتر لەڕابردو خەڵک و خاکی باشوری کوردستان جینۆساید دەکات.

بەپێی زانیاریە ڕۆژنامەوانییەکان"تامانگی حوزەیرانی ساڵی٢٠٢٠زیاتر لەسی و هەشت(٣٨)بنکە و بارەگای سەربازی وهەواڵگری تورک لەهەرێمی کوردستان هەبون، لەبەرواری٧/٧/٢٠٢٠دا سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەتویتەر نەخشەیەکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا سی و هەشت بنکەی سەربازی لەخاکی باشوری کوردستان ئاشکرا کرد،"(٤) کە گەورەترینیان دەکەوێتە دەڤەری بامەڕنێی پارێزگای دهۆکەوە، سەربازگەیەکیبەتەواوی چەکەوە لەبەعشیقەی موسڵ هەیە و هەزاران سەربازی تورک لەهەرێمی کوردستاندان و بەسەر سەربازگەکاندا دابەشبون، بەشێک لەو سەربازگانە بۆ پێواژۆی شەڕی ناوخۆی نێوان ینک و پدک دەگەڕێنرێنەوە و خەریکی خۆ فراوانکردنو داگیرکاری زیاترن، واتە تورک بەدرێژایی چل(٤٠)کیلۆمەتر لەناو خاکی باشوری کوردستاندایەو زۆر زیاتر لەوەی لەڕێککەوتنەکەییاندا لەسەری ڕێککەوتون، هەرچەندە چەندجار لەپەرلەمانی کوردستان و عێراق فشار لەهەردو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و داوای کردنە دەرەوەی ئەو هێزە داگیرکارەی تورک لەکوردستانکراوە، چونکە هەردو بنەماڵە هیچ پێداگریەکییان بۆ کردنە دەرەوەی سەربازگە و سوپای تورک نەکردوە و بێئیرادە بون لەئاستییاندا، ماونەتەوە و لەزیادبونیشدان و عێراقیش بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە هەرگیز فشاریلێنەکردون و کوردی لەلای ئەوان گرنگ نەبوە و نیە، پەکەکەیش بۆتەهۆی دورخستنەوەی فشار و ستەمکارییەکانی تورک لەتورکیا وپەلکێشکردنی بۆ باشوری کوردستان، لەکاتێکدا بەهۆی بونی هێزێکی وەها ئۆپۆزسیۆنییەوە دەبوایە تورک هەرگیز نەیتوانییایە دەستدرێژی بکاتە سەر باشوری کوردستان و کاردانەوەی توندی نیشانبدرایە.

کە خاوەنی ئەم جۆرە بەرپرس و حزب و نوێنەرە چەماوانە لەکوردستان و عێراق بین، کەواتە ئەرکی دەستەبژێر و چالاکان و ئازادیخوازانی کوردستانە دوای ئەم مژارە گرنگە بکەوین و هەوڵ و کار و فشار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەی ساڵی١٩٨٣ی نێوان عێراقی سەردەمی سەدام و تورکیا بکەین و بەشوێنی سەرەکی و گرنگی خۆی بگەیەنین، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر خاک و میللەتەکەمان نەبنە قوربانی لەشکرکێشی و بنکە سەربازییەکانی تورکو تەعریبی عێراق، ئەم تاوانانە بۆ داهاتویی سەرجەم باشوری کوردستان و کەرکوک و موسڵ بەتایبەتی مەترسیدارە و مایەی مشتومڕ و هەڵوەستە لەسەر کردنە.

 

 

سەرچاوە:

د.جاسم تۆفیق خۆشناو مەسەلەی کورد و یاسای نێودەوڵەتان بڵاوکراوەکانی سەنتەری ستراتیجی کوردستان.

کەناڵی ئێن ئاڕتی(nrt)ی مانگی ٤ی٢٠٢٠.

ڕۆژنامەی سەباح جەدیدەی عێراقی

ماڵپەڕی سبەی، تورکیا بنکەی سەربازی زیاتر لەهەرێمی کوردستان دروست دەکات، ٩/١٠/٢٠٢٠.https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=27062

فرانس24٢٠/٧/٢٠٢٢.

 

سەرچاوە : سپی میدیا