سێرجۆ دێ دیۆس گۆنزالێس*
چیرۆكی مه‌ڕی ره‌ش كه چیرۆكنووسی ئیتالی ئیتالۆ كالڤینۆ نووسیویه‌تی، وه‌ك زۆربه‌ی چیرۆكه جوانه‌كانی تری، پڕه به‌خه‌یاڵ. ئه‌م چیرۆكه هه‌ڵگری په‌یامێكی قووڵ و پڕ له دڵه‌ڕاوكێیه، كه‌س ناتوانێ فه‌رامۆشی بكات.
چیرۆكی مه‌ڕی ره‌ش باسی شوێنێكی زۆر دوورمان بۆ ده‌كات له‌م زه‌مینه، تیایدا وڵاتێك هه‌بووه سه‌رتاپای خه‌ڵكه‌كه‌ی دز بوون. هه‌ركه‌س دره‌نگانێكی شه‌و به فانۆس و قفڵشكێنی خۆیه‌وه، له‌ماڵ ده‌رچووه و ماڵی دراوسێكه‌ی خۆی تاڵان كردووه. بۆ سبه‌ی به‌یانی، هه‌ركه‌س گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی خۆی، بێگومان، ماڵه تاڵانكراوه‌كه‌ی. به‌ئه‌وپه‌ڕی ئاساییه‌وه دۆخه‌كه‌ی قبووڵ كردووه. هه‌موویان باش زانیویانه له‌گه‌ڵ كێدا ده‌ژین، كه‌س چاوه‌ڕوان نه‌بووه ماڵه‌كه‌ی تاڵان نه‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته دووره‌ده‌سته له ئاشتی و یه‌كسانی سه‌رتاسه‌ریدا ده‌ژیان. زنجیره‌یه‌ك بوو: هه‌موویان دزییان له هه‌موویان ده‌كرد و كه‌س نه‌بوو په‌راوێز بخرێت.
به‌هه‌مان شێوه، بازرگانی و یاسای كڕین و فرۆشتن له‌سه‌ر بنه‌مای ساخته‌كردن رێكخرابوو، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕێ و ئه‌وه‌ی ده‌یفرۆشت هه‌ردوولا یه‌كتریان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند. حكومه‌تیش له‌لای خۆیه‌وه، ته‌نها و ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاونیشتمانییه‌كانی خۆی ده‌زانی. ئه‌مانیش پڕاوپڕ سه‌رقاڵی فرتوفێڵ بوون له حكومه‌ت. هاووڵاتیان دڵخۆش بوون له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا ده‌ژین.
چیرۆكی مه‌ڕی ره‌ش و پیاوی ده‌ستپاك
له‌م چیرۆكه‌دا، له‌ساته‌وه‌ختێكدا، ژیانی ئاسایی تێكده‌چێ. ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌رازووه لاسه‌نگ ده‌كات پیاوێكی ده‌ستپاكه، كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له وڵات‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌بری ئه‌وه‌ی شه‌وانه بچێت بۆ دزی، له‌ماڵی رووناكدا ده‌مێنێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه و جگه‌ره‌كێشان. كه دزه‌كان گه‌یشتنه ماڵی ئه‌م پیاوه، بینیان ماڵ رووناكه، بڕیاریاندا نزیك نه‌بنه‌وه. به‌م شێوه‌یه، ئه‌و شه‌وه، ماڵێك نهدزراو كه‌سێك هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت و به‌برسێتی مایه‌وه. چونكه گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێ شتێ بدزێ، واته زنجیره‌كه ده‌پچڕێت و كاره‌كه ده‌شێوێت. له‌به‌ر ئه‌مه بڕیاریاندا، له‌گه‌ڵ پیاوه ده‌ستپاكه‌كه قسه بكه‌ن و داوای لێ بكه‌ن هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی چاك بكات. خه‌ریكه ماڵی هه‌موویان كاول ده‌كات. گه‌ر نایه‌وێت دزی بكات، زۆر باشه، به‌ڵام ده‌بێ رێگه بدات به ئه‌وانیتر دزی خۆیان بكه‌ن.
پیاوه ده‌ستپاكه‌كه له‌دۆخه‌كه حاڵی بوو، ئیتر له‌و كاته‌وه هه‌موو شه‌وێك ده‌چوو بۆ پیاسه‌ی لای رووباره‌كه و ماڵی چۆڵ ده‌كرد تا ئه‌وانیتر به ئازادیی دزییه‌كه‌یان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، نه‌یده‌ویست دزی بكات. به‌م بۆنه‌یه‌وه له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، ماڵه‌كه‌یان به ته‌واویی تاڵان كرد.
ئیتالۆ کالڤینۆ
تێكدانی هاوسه‌نگی
له‌م چیرۆكه‌دا، هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوه ده‌ستپاكه‌كه، ده‌بێته هۆی تێكدان و نه‌هێشتنی هاوسه‌نگیی له وڵات‌دا. چونكه دزینهكردنی ئه‌م ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌میشه هاووڵاتیه‌ك، بۆ رۆژی دوایی، ببێته خاوه‌نی ماڵێكی نهدزراو. ئاوا هه‌ندێ كه‌س بوونه خاوه‌نی كه‌لوپه‌لی زیاتر له‌وه‌ی به‌ریان ده‌كه‌وێت، یان پێویستیان پێیه‌تی. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌چوون بۆ دزی له ماڵی پیاوه ده‌ستپاكه‌كه، ماڵێكی چۆڵ و هۆڵیان ده‌بینی و بێ ده‌ستكه‌وت تا سبه‌ی شه‌و به برسێتی ده‌مانه‌وه. به‌م شێوه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار په‌یدا ده‌بوون. ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتیان كۆده‌كرده‌وه و ئه‌وانه‌ی دووه‌م هه‌میشه له پێداویستییه‌كانیاندا كورتی ده‌هێنا.
هه‌رزوو ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون بڕیاریاندا كه نایانه‌وێت جارێكی‌تر دزییان لێبكرێت، هه‌روه‌ها نایانه‌وێ واز له دزیش بێنن، چونكه ده‌یانزانی هه‌ر وازبێنن هه‌ژار ده‌بن. له‌به‌رئه‌وه بڕیاریاندا، ئه‌وانه‌ی هیچیان نییه و زۆر هه‌ژارن، به‌كرێیان بگرن بۆ دزی. بۆ ئه‌مه‌ش رێكه‌وتن و گرێبه‌ستیان ئاماده‌كرد و مووچه و رێژه‌ی سه‌دی ده‌ستكه‌وته‌كان دایاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ لایه‌ك نه‌خورێ.
كۆتایی چیرۆكه‌كه
ئه‌م باروزروفه تازه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی تێكه‌وت، زۆر له هاووڵاتیانی تووشی قه‌یران كرد، نه‌یانده‌زانی چی بكه‌ن، چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. له پێناوی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌دا له رۆڵ و ئه‌ركی سه‌رشانیان، به‌ندیخانه و پیشه‌ی پۆلیس داهێنرا. به‌م شێوه‌یه، كێ زۆرترین ده‌ستكه‌وتی كۆكردبووه‌وه، له مه‌ترسی له ده‌ستدانی سامانه‌كه‌ی دڵنیابوو. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، دیارده‌ی دزی هه‌ر مابوو، هه‌موو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دزی، به‌ڵام له‌م دۆخه تازه‌یه‌دا، رێنمایی و رێسای تازه‌ی بۆ دانرابوو. هه‌ندێ كه‌س كاریان نه‌ده‌كرد و پاره‌یان ده‌دا به ئه‌وانیتر دزی بكه‌ن. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دزییان لێنه‌ده‌كرا، خۆ ئه‌گه‌ر بكرایه، تاوانبار سجن ده‌كرا.
كه‌س تێنه‌گه‌یشت بۆچی شته‌كان ئاوا به ته‌واوی گۆڕان، هه‌ر هێنده‌یان پێده‌كرا خۆیان بگونجێنن، چونكه ده‌بوایه به شتێك بژیابان. ئه‌ی پیاوه ده‌ستپاكه‌كه چی به‌سه‌رهات؟ زۆر به‌ساده‌یی: له‌برسا مرد. ته‌نیا ئه‌وبوو ره‌تی كرده‌وه دزی بكات، هه‌ر ئه‌ویش بوو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتن. چیرۆكه‌كه لێره‌دا ته‌واو بوو، هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك بۆ شته‌كان یان كه‌سه‌كان دڵنیابن رێكه‌وت نه‌بووه.
له ئیتالییه‌وه: یاسین فه‌قێ سه‌عی
*نووسه‌رێكی لاوی ئیسپانییه و ده‌روونشیكاره.
سه‌رچاوه: lamenteemeravigliosa.it
کوردستانی نوێ