چۆن دەزانیت پووك و ددانەكانت سەلامەتن؟

 پێویستە بەبەردەوامی سەردانی پزیشكی ددان بكەیت تاكو ببیت بە خاوەنی ددان و پووكێكی تەندروست، چونكە ئەگەر چارەسەری نەكەیت ئەوە دواتر لەگەڵ چوونە تەمەنەوە بە ئاسانترین شێوە ددانەكانت لەدەست دەدەیت.
پووكی تەندروست رەنگ و شێوەی چۆنە؟

رەنگێكی پەمەیی كاڵی هەیە، هاوكات لە كاتی شتنی ددانەكانتدا تووشی برین نابێت و خوێنی لێ نایەت، بە ئاسانی كۆنترۆڵی ددانەكانت دەكات و كێشەی نییە.

هەوكردنی پووک دەبێتە هۆی چیی؟

بێگومان كاتێك گۆشتی پووكت هەوكردنی پێوەدیاربوو ئەوە مەترسییەكی هەیە هەر بۆیە پێویستە بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت تاكو چارەسەری تەواوت بۆ بكرێت.

رەنگ و شێوەی پووكی نەخۆش چییە؟

رەنگی سوورێكی تێرە و ئازاری زۆرە و ئارامیت ناهێڵێت، ناتوانیت بە ئارەزووی خۆت خواردن بجویت و بێزارت دەكات، هاوكات لە كاتی شتنی ددانەكانتدا پووكت تووشی برین دەبێت و خوێنی لێیەت و گۆشتی پووكت بێهێز و لاواز دەبێت.

دیانا ئه‌حمه‌د

سەرچاوە: knwe