چۆن خۆمان لە پەتای وەرزی بپارێزین؟

ئەم پەتایە تەنها پەتایەكی ئاسایی نییە خەڵك بە تەواوەتی بەهەڵە لێی تێگەیشتوون و تەنها دوو رۆژ نییە بەڵكو جاری وا هەیە بە تەواوەتی لاواز و ماندووت دەكات. پێویستە بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
نیشانەكانی پەتای وەرزی چین؟
نیشانەكانی بریتییە لە ماندووبوون و لاوازی، ئازاری جومگە و هەموو ئێسكەكانی لەش، لەرز و ئارەقكردنەوە، سكچوون و رشانەوە، تەنگە نەفەسی، قوڕگ ئێشەوە ئیلتیهابی قورگ، سەرئێشە، هەڵامەتێكی زۆر كە بە تەواوەتی بێهێز و وشكت دەكاتەوە.
چۆن خۆمانی لێبپارێزین؟
لەكاتی پژمین و كۆكە پێویستە لە كلینسێك بەدەممانەوە بگرین تاوەكو بەكتریا و ڤایرۆسی دەممان بڵاونەبێتەوە و دەوروبەریشمان تووش نەبن، هەموو كات دەستمان جوان و پاك بشۆین، عیلاجی تەواو باش وەربگرین تاوەكو بە زووترین كات چاک ببینەوە، هاوكات رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند ئەو كەسانەی پێویستە لەم پەتایە خۆیان بپارێزن بریتین لە منداڵان و كەسانی سكپر و بەساڵاچوان چونكە قورستر تووشدەبن هەر بۆیە پێویستە بەتەواوەتی خۆیان بپارێزن لە پەتای وەرزی.

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد