چۆن بێئاگایی لە فێڵەکانی سیاسەتکردن، لەشۆڕشگێرەوە دەمانکات بە تیرۆریست !

 

 

 

بەرزان حەمەسوور

 

پەنابردنی ناچاری هەر شۆڕشێک بۆچەک بەهەر هۆکارێک بێت ،وەک تاکە هەڵبژاردەی بەرگری.. واتای پێنەگەیشتنی کلتورومێشکی سیاسی ڕابەری پارتەکەیە..

 تێنەگەیشتن لە وانەکانی مێژوو واتای لەبیرکردنی هۆکارەکانی گلانەکان وچوونەوە بەرهەمان چەقۆ کوولەی مێژووە..

فێرنەبوونی فێڵەکانی سیاسەتکردن هەمیشە "هەستی قوربانیبوون " بەرهەم دەهێنێت ..

بۆچی پارچەیەک چەک دەمانکات بەشۆڕشگێریان  تیرۆریست !
چاوخشانەوەیەکی بێلایەنانەی ئازا ،بێدەمارگیری  دەمانگەێنێتە ئەو باوەڕەی جەوهەرو سەروبنی لێدوانەکان وتاکتیکی  گشت سەرانی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەسەرانسەری پارچەکانی کوردستان لە چەند سەدەی پێشووتائەمڕۆ  پەنابردن بووە بۆچەکداریبوونی بزوتنەوەکان خاڵی هاوبەش وووتاری تێکڕای گشتیان  بە تەواوی کۆکبوون لەسەر خاڵێ کە "ڕەوایەتی دۆزی کوردە!"

 چەکداریکردنی هاوڵاتیانی چینی خوارەوەی میللەت بەناوی شۆڕشی چەکداری وشەرعیەت دان بە خەباتی چەکداریی بێ ڕەچاوکردنی ئاستی پێگەیشتنی هزرو بیرکردنەوەی کۆمەڵگای کوردی ..ئاستی بیرکردنەوەی سیاسی وڕۆشنبیری ئاستی مێشکی میللەتی کوردی لەوپارچەیە زۆرتر دابەزاندووە !

پێویستە چەند بەراوردێک وئاستی ڕۆشنگەرایی کۆمەڵگای کوردی پێش هەڵگیرسانی ئاگری شۆڕشی چەکداری و بیرکردنەوەی سادەی تاکی کورد  پشتبەستوو بە م تێکچوونەی ئەمڕۆی باشوور بخەینەڕوو:

تەنها لەسەر چمکی ڕۆشنبیری تاکی کورد لە 10ساڵداهەڵوێستەیەدەکەین .. چۆن سالانی پەنجاکان جووڵانەوەی نوسین و کرانەوەی مەداری مێشکی هاوڵاتیانی کورد گەیشتە ئاستیکی بەرز لە ڕؤشنبیرکردنەوەی تاکی کورد بەهۆی ئەوگۆڤارو ڕۆژنامەوبڵاوکراوە کوردیانەی لەشارو شارۆچکەکانی باشوورشۆڕشی ڕۆشنبیرکرانەوەی کوردیان لەئەستۆگرتبوو وەک؛ ژین ،هەتاو،گەلاوێژ،شەفەق.نزار.زاری کرمانجی گەلێکی تر لەدەزگاکانی چاپ وپەخشی کوردی لەشارەکانی بەغداد وکەرکوک وسلێمانی وهەڵەبجەوهەولێرو ڕەواندوزو زاخۆ ودهۆک  دەردەچوون لەسەردەستی کەڵە پیاوانی وەک پیرەمێرد،حوزنی موکریانی،عەلائەدین سەجادی،ئیبراهیم ئەحمەد،ئەحمەدزرنگ.کامل ژیر..هتد کەکلتوروفەرهەنگی نووسینی شیعرو چیرۆک وهەواڵ وئاگاداری بازرگانی ..

ئەم بڵاوکراوانە بەجیاوازی بیروباوەڕیانەوە بووبوونە هۆی هەڵکشانی خوێندەواری و پێگەیاندنی ڕۆشنبیری ، بەرەوخوێندنەوە ی زنجیرەیی وبەشداریکردن وئابوونەو پێشبڕکێ و ئاگاداریەکان ..! ئەمانە شەپۆلی کلتورێکی باوی شارستانی بوون ،کە ڕۆڵی زۆر پڕشانازی هەبوو لە هەڵکشانی IQی تاکی کورد ،وەزۆر شێلگیرانە تاکی کورد بەنێرومێ ،پیروگەنج توانیان  زۆر ئازادانە  وێنەی ووڵاتانی پێشکەوتوی وەک میسرو لوبنان ڕۆڵی ڕۆشنگەرایی خۆیان بگێڕن پەل بهاوێژن بەرەو مافی ژنان ومنداڵان وتەنانەت مافی کرێکارو جووتیار، لەدەرگای هەندێ باسی کۆمەڵگای ئەوروپا ئەدرا وەک بەئاگا هێنانەوەی ژینگە پارێزی ومافی ئاژەڵان وخۆشەویستی  و مۆدێل کە بە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە 1961ئەم ڕووخسارە شارستانیەو ژینگە ڕۆشنگاریە شێواو پوکایەوە.. 

 ئەمڕۆلەدەرەوەی کاریگەری  پتر لە پەنجاساڵ شۆڕشی چەکداری وماڵوێرانی مەینەتیەکانی تەختی دیپلۆماسیەتی بۆسەرانی نوێ ی کورد وەک بوارێکی سیاسی نەرم هاتۆتە پێش کە بۆ سەرانی سیاسی ڕابوردوو نەبووە !

سەرانی ئەمڕۆی کورد لەباشوور... دەکرێت  ئێوەشۆڕە سواربن و ئەسپی خۆتانی تیا تاوبدەن..

ئەم بوارە پەیوەدی بە قورس وسوکی چەکی سەرشانتانەوە نیە..!

پەیوەندی بەدوورونزیکی وسەختی وهەورازو نشێوی پاسگاوڕەبایەی سەربازی دوژمنەوەنیە ..!

پەیوەندی بەئازایەتی و چاونەترسی و هێزی شان وبازوشتانەوە نیە..پیویستیش  ناکات بترسن ،چونکە ئێوە هەرگیز شەهیدنابن  ..!

کاتێک میللەت ڕەخنە لە ڕوانگەو ئەدای سیاسییەکی  کورد دەگرێ ،ئەم ڕەخنەیە نامەردی وترسنۆکی هەڵهاتن لەشەڕا نییە لەبەرامبەر دوژمن ،

ئەوە ڕەخنەیە لە بلیمەتی وهۆشی سیاسی وزرت وزیرەکی وفێڵبازی سیاسیتان لەبەرامبەر دوژمن ! 

 بەڵام گرنگە دان بە ئاڵۆزییەکانی سەروبنی مێزی  شەڕی دان وسان وڕێوی بوونت بنێین. ڕەنگە ستراتیژییەکانی "ڕیالپۆلیتیک"ی تۆ هەندێک ئاستی سەقامگیرییان بەدەستهێنابێت، بەڵام بەچ تێچوونێک ؟
خەباتی کورد بەردەوامە،ئەوە ئەرزو ئەوەگەز، فەرموون جەنگاوەرەکانی دوێنێ  سەرۆکەکانی ئەمڕۆ بەرگە سەربازیەکەت داکەنەوەپێویستت نیە چیتر خوێن مەدە وچیترخوێنی کەسیش مەڕێژە ...

تۆ ئەمڕۆ بە حوکمی خێزانەکەت یان بنەماڵەکەت یان خێڵەکەت وکەمێ بەژیری وشیاوی خۆت بووی بەسەرۆک فەرموو وەرە سیاسەت بکە وەرە تۆش ڕێویەکی فێڵبازبەلەگەڵ دوژمن نەک لەگەڵ کورد...

فەرموو تۆش درۆبکە ،خیانەت بکە..بەڵام لەگەڵ دوژمن نەک لەگەڵ میللەتەکەت...

زۆرترین شەڕی سیاسی بکە لەسەر مێزی گفت وگۆ لەلەگەڵ دوژمنانی کورد.. 

 دۆخی نالەباری کورد بە ڕەچاوکردنی خاڵی سەرەکی بەندە بە ئاستی کارامەیی سیاسەتی دەرەوەی سەرانی کورد دەمێنێتەوە.

لەدوژمنیەکانی کورد بگەێنە دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی وبنەڕەتی بۆ نەتەوەی کورد پێویستی بە داننان بە خواستەکانیان هەیە ، لە هەمان کاتدا هاوسەنگکردنی بەرژەوەندییەکانی زلهێزە ناوچەییەکان...
ئەمڕۆلای ئەمریکای زلهێز سەروەری ڕەسەن هەیە، زاراوەی "هیندییە سوورەکان" بەسەرچووە و بێ ڕێزییە. "ڕەسەنەکانی ئەمریکا" یان "گەلانی ڕەسەن" گونجاوترن. خەباتیان بۆ سەروەری و چارەی خۆنووسین کردووە وشایەنی سەرنج و پشتیوانی بەردەوامن 


لە دەرەوەی گێڕانەوەی هۆلیوود: زۆرجار ئیستثنایزمی ئەمریکی سێبەری بەسەر بابەتە تاریکەکانی مێژووەکەیدا دادەنێت. داننان بە نادادپەروەرییەکانی ڕابردوو بۆ ئاشتەوایی و پێشکەوتنی ڕاستەقینە ی ئەمڕۆ زۆر پێویستە.
نەزمێکی جیهانی دادپەروەرتر پێویستە دیپلۆماسی کوردی لەخێڵ وناوچەو دەسەڵاتی پارتێک تێپەڕێنێ وهەوڵ بدات بۆ چارەسەرێک کە تەنها پراگماتیک نەبێت بەڵکو دادپەروەرانە بێت و ڕێز لە مافی هەموو مرۆڤێکی کورد بگرێت.
پێشکەشکردنی شیکارییەکی وەها پەیوەستە بە هەڵوێستەکردن وگفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرسانە بە ئاشکرالەسەر مێزی گفت وگۆ،ئایا چۆن  دەتوانین کار بۆ نەزمێکی جیهانی دادپەروەرانە تر بکەین.