ناوەندی كەلتوریی چۆمان كۆڕی ناساندن و قسەكردن دەربارەی كتێبەكانی (خانی لەپ زێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم، رەمزی نافیع، میر محەمەد ئەمین دەرگەڵەیی) بۆ (محەمەد گۆران) ڕێكدەخات.
سیمینارەكە باس لەمێژووی میللەتی كورد و بەشێك لەشۆڕشەكان دەكات و دوای گفتوگۆ كردنیش لەسەر كتێبەكان، هەرسێ بەرهەم پێشكەش بەئامادەبوانی كۆڕەكە دەكرێن.
كۆڕەكە سەعات (5)ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 7-7-2022 لەناوەندی كەلتویی چۆمان بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: galawej