بەگوێرهی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن دوو كۆمپانیای جیهانی تایبەت بە تەكنۆلۆژیا بڵاو كراوەتەوە، دەركەوتووە ئێستا زیاتر لە چوار ملیار كەس لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن.
لەلایەن هەردوو كۆمپانیای جیهانی هۆتسویت و وی ئار سۆشیاڵ، راپۆرتێك بڵاو كرایەوە لەسەر كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ئامێرە زیرەكەكان بەكاردەهێن، لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە چوار ملیار و 660 ملیۆن كەس لە جیهاندا تۆڕی كۆمەڵایەتی بەكاردێنن و ڕۆژانەش دوو بەشداربووی نوێ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاد دەبن.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كۆی دانیشتوانی جیهان ئێستا حەفت ملیار و 810 ملیۆن كەسە، پێنج ملیار و 200 ملیۆن كەس مۆبایل بەكاردەهێنن.
سەرچاوە : ئێستا نیوز