توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، چاره‌سه‌ری خانه‌یی ده‌توانێت پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت له باشتركردنی توانای بیستن و گۆڕینی ژیانی ملیۆنان كه‌س كه به‌ده‌ست له‌ده‌ستدانی بیستنه‌وه ده‌ناڵێنن.
ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌ده‌ستدانی بیستن به به‌كارهێنانی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له داهاتویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامده‌درێت، دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه و پشكنینه‌كان ده‌ریانخستوه، توانای بیستن به ڕێژه‌ی 40%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان كردوه باشتر بوه.
ئه‌م تاقیكردنه‌وانه ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه ئامانج كه له‌ده‌ستدانی بیستنیان په‌یوه‌سته به تهمهنهوهكۆمپانیای ڕینری تێراپیوتیكس كه كۆمپانیایه‌كی بایۆته‌كنه‌لۆجیایه و بنكه‌كه‌ی له شاری شێفیڵدی بریتانیایه، هیواداره له ساڵانی داهاتودا ده‌ست به تاقیكردنه‌وه كلینیكییه‌كان بكات، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه ئامانج كه له‌ده‌ستدانی بیستنیان به توندی په‌یوه‌سته به ته‌مه‌نه‌وه.
ئه‌م چاره‌سه‌ره بایۆلۆژییه كه توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رچاوی بیستنی ههیهپرۆفیسۆر مارسێلۆ ڕیڤۆڵتا له زانكۆی شێفیڵد ده‌ڵێت، "ئه‌م چاره‌سه‌ره بایۆلۆژییه كه توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رچاوی بیستنی هه‌یه ده‌بێته گۆڕانكارییه‌كی پارادایم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی له‌ده‌ستدانی بیستنیان هه‌یه، ئێمه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه كلینیكیه‌كان ده‌كه‌ین له ساڵی 2025دا".
12 ملیۆن كه‌س توشی له‌ده‌ستدانی بیستن ده‌بن
دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی شاهانه‌ی نابیستان له بریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، 12 ملیۆن كه‌س توشی له‌ده‌ستدانی بیستن ده‌بن و ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا زیاد ده‌كات، چونكه رێژه‌ی 40%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌روی 50 ساڵه‌وه‌یه توشی له‌ده‌ستدانی بیستن ده‌بن، رێژه‌ی 70%ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ته‌مه‌نیان له سه‌روی ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌وه‌یه به‌ده‌ست له‌ده‌ستدانی بیستنه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستی بیست له‌ده‌ستده‌ده‌ن، زیاتر توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌رونی ده‌بن، وه‌ك خه‌مۆكی و ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی بیرچونه‌وه تا پێنج هێنده زیاتره له‌كه‌سێك كه كێشه‌ی بیستنی نیه.
سەرچاوە : خەندان