محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی
وا دیاره هێشتا نالی فه‌قێ بووه یان ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای مه‌لایه‌تیدا بووه كه مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی له هیندستانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی به به‌رگ و باوێكی نوێوه له ناوچه‌ی سلێمانیدا زیندووكردۆتهوه.
مه‌ولانا خالید پیاوێكی بێ سه‌ر و سه‌دا نه‌بوو. ئاوی مه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی ئاینیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌كه‌ی به‌جۆرێك شڵه‌قاندووه كه پاش رۆیشتنی خۆیشی تا ماوه‌یه‌كی دره‌نگ ئارام نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو جێ په‌نجه‌ی گه‌وره و دیاریشی به‌تێكڕای ژیانی كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌رانسه‌ری كوردستانه‌وه به‌جێهێشتووه. مه‌ولانا خالید له ساڵی 1811 زاینی له هیندستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان و ده‌ستیكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی رێبازه‌كه‌ی و كه‌سانێكی زۆر كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی، چونكه مه‌ولانا خالید به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خستبوونه مه‌ترسییه‌وه له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه شێخ مارفی نۆدێ بووه. دوای كۆچكردنی مه‌ولاناش بۆ به‌غدا شێخ مارفی نۆدێ هه‌ر وازی لێ نه‌هێنا و به‌رده‌وام بووه له دژایه‌تیكردنی. مه‌به‌ستی ئێمه ژیانی و رێبازی مه‌ولانا خالید نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه "نالی"یه‌ك له خانه‌قای مه‌ولانادا ژیاوه و ژوورێكی تێدا هه‌بووه، هه‌رچه‌ند نازانین هه‌روه‌ك مه‌لایه‌كی بێ ژن و ماڵ له‌و ژووره‌دا ژیاوه یان مه‌لایه‌كی خانه‌قاكه بووه.
نالی نه به‌چاكه و نه به‌خراپه ناوی مه‌ولانا خالید ناهێنێ و هه‌ڵوێستی خۆی له‌و كێشه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنابڕێ. ئێمه كه دیوانی نالی ده‌خوێنینه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌م شاعیره مه‌زنه كه له ژیانی ئه‌ده‌بی ناوچه‌كه‌دا، له‌چاو شاعیره‌كانی تری سه‌رده‌م و پاش خۆیدا هیچی له مه‌ولانا خالید كه‌متر نه‌بووه له ژیانی ته‌ریقه‌ت و سۆفیگه‌ریدا، رۆژێ له رۆژان نه له كوردستان و نه له شام و ئه‌سته‌نبوڵ كه مه‌ولانا خالید ناوی هه‌ركام له‌م سێ وڵاته به‌سه‌ر زارانه‌وه بووه و بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه و به‌رپه‌رچی یه‌كتر دانه‌وه‌ی كه‌ڵه مه‌لاكانی سه‌رده‌م بووه، ناوی ئه‌م پیاوه‌ی به‌رگوێ نه‌كه‌وتووه.
نالی زیاتر له بیست شوێنێ دیوانه‌كه‌یدا هێرش ده‌كاته سه‌ر سۆفی و تانووت و پلاری تاڵ و سوێریان تێ ده‌گرێ و بهشووڵی ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ناوی كه‌سێ بێنێ و ئه‌گه‌ر بڵێین ترسابێتیش، له پشتیوانی و په‌ناداری بابانه‌كان بهرخورداربووه و كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه پێی نهوێنراوه، به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌ولانا خالیده‌وه كه كۆچی یه‌كه‌میشی بۆ به‌غدا و كۆچی دووه‌میشی بۆ به‌غدا له‌وێوه بۆ شام، ئه‌وه‌نده‌ی به‌هۆی فیت و ئاژاوه‌ی ناحه‌زه ئاینییه‌كانییه‌وه بوو، چه‌ند ئه‌وه‌نده له‌به‌ر په‌یوه‌ندی ناكۆكی بووه له‌گه‌ڵ میره‌كانی بابان و دیاره ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشی بۆ هه‌ر كه‌س ره‌خساندووه كه دژی مه‌ولانا خالید بووبێت به‌ئاره‌زووی خۆی و له‌ژێر سایه‌ی هه‌ڵوێستی ره‌سمی بابانه‌كاندا، چه‌ندی بوێ هه‌ڵمه‌ت بهرێتهسهری.
نالیش ئه‌گه‌ر مه‌ولانا خالیدی به‌یه‌كێ له‌و سۆفیانه دانابوایه كه له دژیان دواوه، هیچ تهرهگهیهك نه‌بوو رێی لێ بگرێ و له دژی بدوێت، بیانوویه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ناوهێنانی بدزێته‌وه. له‌مه‌وه‌وه من ده‌گه‌مه ئه‌وه‌ی كه نالی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به مه‌ولانا خالید خراپ نه‌بووه و به چاوی خراپ لێی نه‌ڕوانیوه. به‌ڵام بۆیه‌ش به‌چاكه ناوی نه‌هێناوه چونكه خۆی له ده‌روونیا سهروساختێكی له‌گه‌ڵ سۆفیه‌تی نه‌بووه و به‌هه‌موو هێزی دژی ئه‌و چوارچێوه ژیانییه بووه كه سۆفییه‌كان له سنووری خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه. به‌حكومی ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له پیاوماقوڵانی ده‌رباری بابان، بابان و مه‌ولانا و به‌ڵكو بابان و تێكڕای پیاوانی ئایین په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وه‌نده كۆكیان نه‌بووه. بۆی نه‌گونجاوه چاكه‌ی بڵێ، هۆیه‌كی تریشم بۆ ئه‌مه به‌دڵدا دێ كه ئه‌وه‌یه مه‌ولانایش و نالیش هه‌ردوو له هۆزی میكایهڵین. له‌وانه‌یه كێشه‌یه‌كی خیڵه‌كی له نێوان بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوولادا بووبێ رێگای له‌وه گرتبێ نالی دانێكی خێر بهمهولانادا بنێت و له‌ولاشه‌وه پاكی ده‌روونی رێگای ئه‌وه‌ی نه‌دابێ بهخێرناوی ببات. هه‌رچۆن بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كه پێویستی به بهدواداگهڕانێكی وردتر و قووڵتره. ته‌نیا به‌وه هه‌موو شتێ نابڕێته‌وه كه‌سێك خۆی حه‌زی له چاره‌ی مه‌ولانا خالید نه‌بێ له‌خۆیه‌وه بێت به مانا لێدانه‌وه‌ی بێ سه‌روبن و به‌زۆر داسه‌پاندنی بۆچوونی خۆی بیه‌وێت خوێنه‌ران بێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نالی هه‌رچی به‌شێخ و سۆفی وتووه، مه‌به‌ستی له مه‌ولانا بووه و نه‌شتوانێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره سووك و ساده‌یه بداته‌وه كه ئه‌گه‌ر راسته و وایه وه‌ك جه‌نابتان ئه‌فه‌رموون، ئه‌ی بۆچی جارێك ناوی مه‌ولانا خالید ناهێنێت؟.
(تابلۆی رێبوار خالید)
سه‌رچاوه‌كان :
1- نالی له كڵاوڕۆژنهی شیعره‌كانییه‌وه ، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم ، چاپی یه‌كه‌م 1986 ، لاپه‌ڕه 76 ، 77.
2- ناسیۆنالیزم و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، ئازاد گوڵه‌دین، چاپی یه‌كه‌م 2016 ، لاپه‌ڕه 67.
سەرچاوە : کوردستانی نوێ