له ناو كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و داهێنه‌ری كوردستان مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی لادرا كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رسازی كورد هادی زیائهدینیەوە به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی به‌رز دروستكراوه.
مه‌راسیمه‌كه، رۆژی 20/12/2022 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا د.رێبوار سه‌عید راگری كۆلێژی هونه‌ر به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانیەوە، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی شكۆی ئاواز و مۆسیقای كوردییه و بۆ هه‌میشه جێگای شانازییه بۆ بواری هونه‌ری كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پاشان كورته‌یه‌كی له ژیان و تێكۆشانی خالقی باس كرد.
هه‌ر له بۆنه‌كه‌دا، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له وته‌یه‌كدا ستایشی ئه‌و پێگه و رۆڵه‌ی كرد كه مه‌زهه‌ری خالقی له بواری هونه‌ر و كلتوری كوردیی پێشكه‌شی كردووه.
دواتر مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی، وته‌یه‌كی سوپاسگوزاریی پێشكه‌شكرد له پای ئه‌و رێزه‌ی زانكۆی سلێمانی لێیانناوه و هه‌روه‌ك باسی گه‌وره‌یی و رۆڵی زانكۆی دایك-ی كرد به‌درێژایی مێژووی دروستبوونی، پاشان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی به كاری هونه‌ری و كەلتوری و كه‌له‌پوری خۆی باسكرد له قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنه‌وه تا ئه‌مڕۆ.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له حه‌وشه‌ی زانكۆی سلێمانی، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ وێنه و یادگارییه‌كانی خالقی كرایه‌وه.
سەرچاوە: knwe- كۆمار عه‌لی