پەتی درۆ کورتە!!

حیکایەتی ئەم پەندە عەرەبییە چییە؟
بازرگانێکی دەوڵەمەندی عەرەب لە بەغدا 10 کرێکاری هەبوو. رۆژێک یەکێکیان هەزار دیناری لێ دزی. کابرای بازرگان  چەند گەڕا و هەوڵی دا نەیزانی کامیان هەزار دینارەکەیان دزیوە. بۆیە بیری لە فێڵێک کردەوە، هەموویانی کۆکردەوە و یەک مەتر پەتی دا بە هەریەکەیان و پێی وتن: ئەفسانەیەک هەیە دەڵێت لە شەودا پەتی دز نیو مەتر زیاد دەکات. 
بۆ بەیانی هەموویانی بانگ کرد بۆ ئەوەی پەتەکانیان لێ وەربگرێتەوە، کاتێ کابرای بازرگان سەیری پەتەکانی کرد، تووشی شۆک بوو، چونکە بینی یەکێک لە پەتەکان کورت بۆتەوە! دزەکە ترسابوو لەوەی پەتەکەی نیو مەتر درێژ بێت و دزییەکەی ئاشکرا بێت، لەوەناوەڕاستدا پەتەکەی بڕیبوو، کابرای بازرگان دزەکەی دۆزییەوە و وتی: پەتی درۆ کورتە. ئیتر ئەوە بوو بەو پەندەی ئەمڕۆ زوو زوو دەگوترێتەوە  (حبل الکذب قصیر) واتە پەتی درۆ کورتە. بەڵێ با درۆزنەکان بزانن پەتی درۆ کورتە.

 

سەرچاوە: knwe