(پێڕفۆرمانس و گێڕانەوە) تازەترین كتێبی نووسەرو هونەرمەند نیهاد جامی-یەو هەروەك وەك خۆی ئاماژەی پێكردووە لەم ڕۆژانەی پێشوودا لەنووسینی تەواو بووە.
نیهاد جامی لەبارەی كتێبەكەیدا دەڵێت: كتێبەكە لەبارەی پرۆژە پێرفۆرمانسیەكەمانە لەشانۆی پۆڵەندی لەپاڵ روانین و دیدی من بۆ كولتورو شانۆ و پرۆژە پێڕفۆرمانسیەكەمان، چەندین ڕوانینی شانۆكار و بینەرانی كارەكەمانی گرتۆتە خۆی، سەرباری دوو گفتوگۆی شانۆیی یەكێكیان گۆڤارێكی پۆلەندی لەگەڵمان ئەنجامیداوە، هەردوو تێكستی كارەكەی تیا بڵاو كراوەتەوە، لەكۆتاییدا ئەلبومێكی وێنەی فۆتۆگرافەرێكی بواری شانۆی تیا بڵاوكراوەتەوە كە لەكاتی نمایشەكەدا وێنەكانی گرتووە، هیوادارم ئەو كتێبە لەدەرفەتێكی نزیكدا بتوانین چاپی بكەین، كە وەك دۆكۆمێنتێكی گرنگی ئەو پرۆژەیە بە گرنگ دەیبینم.
سەرچاوە: galawej