چاپخانە و کتێبخانەکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری پێشەنگای کتێبی سلێمانین

سەرەڕای ڕێگریەکانی پەدەکە لە چاپخانە و کتێبخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ژمارەیەک لە چاپخانە و کتێبخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان باشداریان لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتیب سلێمانی کردوە، کتێبخانەکانی باکوریش بۆ دووەم جار بەشداریان کردووە.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە بەشداری سەدان چاپخانە و کتێبخانە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پیشەنگای نیودەوڵەتی کتێبی سلێمانی بەبەشداری کتێبخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستانیش  بەشداریان کردووە.

هەرچەندە پەدەکە لە دەروازەی سێماڵکا ئاستەنگیان بۆ بەشداریکردنی کتێبخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دروستکرد، بەڵام ئەو ناوەندانەی جآپ و بڵاوکردنەوەی ڕژئاوای کوردستان بەشداریان کردووە.

شێرزاد خوسرەو ، بەڕێوبەری چاپخانەی ئاڤا بەشی دانیمارکی، کە چاپخانەیەکی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە بارەی ڕێگریەکانی پەدەکە و بەشداریکردنیان لە چوارەمین پیشەنگای نێودەوڵيتی کتێب لە سلێمانی، بۆ ڕۆژنیوز وتی: کاتێک دەمانویست وەکو چاپخانەی ئاڤا لە شاری کۆبانێ بەشداری چوارەمین پیشەنگای نیودەوڵەتی کتێب بکەین لە سلێمانی، وەکو هەموو جارێک لە دەروازەی سێـمێلکا  ئاستەنگمان بۆ دروست کرا و ڕێگەیان نەدا کتێب و کارمەندەکانمان بێنە باشوری کوردستانەوە.

شێرزاد خوسرەو ئاماژەی بەوەشکرد: کتێبەکانمان لە شاری حەلەبەوە هێنا بۆ باشوری کوردستان منیش لە دانیمارکەوە هاتمە باشوری کوردستان بۆ ئەوەی بەشداری بکەین، کتێبەکانمان زیاتر بە کرمانجی و زمانی عەرەبیە، بەشێکی زۆری چیرۆکی سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و چەندین ناونیشان و بابەتی جیاوزتریش لە خۆی دەگرێت.
هاوکات ناوەند و چاپخانەی سێتاڤ یەکێکە لە چاپخانە بەشداربووەکانی باکوری کوردستان، قاهر باتێ،ی خاوەنی چاپخانەی سێتاڤ لە بارەی باشداریکردنیان لە پێشەنگای نیودەوڵەتی کتێب  لە سلێمانی وتی: دووەم جارە بەشداری دەکەین لە پێشەنگای کتێب لە سلێمانی، ئەم جۆرە پێشەنگایانە زۆر باشە، دەبێتە هەلێک بۆ خوێنەرانی باشوری کوردستان ئاشانبن بە نوسەرانی باکوری کوردستان.

 ئەو هیواسیخواست، لە باکوری کوردستانیش پیشەنگای هاوشێوە هەبوایە، بۆ ئەوە چاپخانەکانی باشوری  کوردستانیش بهاتنایە بۆ باکور.  

 

سەرچاوە: rojnews