پیشانگایەکی هونەری بۆ ٣٠ تابلۆی ژنە هونەرمەندێک کرایەوە

پێشانگایەکی هونەری تایبەت بە هێزی ژنان و سروشتی کوردستان لە شاری سلێمانی کرایەوە و تیایدا چەندین بەرهەمی هونەری نمایش کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی هونەرمەند و هونەردۆستان، پێشانگای شاماران لە باخی سێوان کە نمایشی اکرە هونەریەکانی ناز عەلی عەوڵا-یە کرایەوە بڕیارە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامی بێت.

ناز عەلی عەوڵا بە رۆژ نیوزی-ی ڕاگەیاند: شاماران لە باخی سێواندا سێیەمین پێشانگای تایبەتی منە، بەڵام یەکەم جارمە لە سلێمانی کارەکانم نمایش بکەم، ناوی پێشانگاکە، ئاشناکردنی نەوەی نوێیە بە خوداوەندی شاماران، کە خوداوەندێکی ئەفسوناوی کوردە، هەمان کات لێکۆڵینەوەم لەبارەیەوە کردووە.

لە بارەی ئامادەکاری بۆ پێشانگاکەی وتی: ساڵێک نیویکە ئامادەکاری دەکەم بۆ ئەم پێشانگایە، ٣٠ لە تابلۆکانم نمایش کردووە، تابلۆکانم هەمە جۆرە، بەشێکیان تایبەتن بە دار و سروشتی کوردستان،  کە خەریکە دارستانەکانمان دەگوازنەوە شاخ و ژیانمان وێران دەکەن.

 

سەرچاوە: rojnews