سلێمانی خۆشمەوێیت ناونیشانی نوێترین پێشانگای شێوەکاری مەدحەت کاکەیی-ە لە شاری سلێمانی.
پێشانگاکە لە خانوویەکی کۆن کرایەوە لە گەڕەکی پیرمەسوور لە شاری سلێمانی.
مەدحەت کاکەیی وتی، لە خۆشەویستیم بۆ سلێمانی ئەم پێشانگایەم کردووەتەوە.
پێشانگاکە ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێت و تابلۆکانی مەدحەت کاکەیی رەنگاورەنگ بوون و لە دیواری خانووە رووخاوەکەدا هەڵواسرابوون.
مەدحەت کاکەیی ماوەی 50 ساڵە لە بواری شێوەکاریدا کاردەکات و لە جیهاندا شێوەکارێکی ناسراوە و پێشتر لە ژاپۆن و چەند وڵاتێکی ئەوروپا پێشانگای شێوکاری کردۆتەوە.
سەرچاوە: knwe