پیرۆزی مافی زمانی دایک ..


گرینگیپێدان بە زمانی دایک؛

"سەرباز بەرزنجی" گەنجێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە، کە بوو بە پارێزگاری ناوچەی "لامبس" لە شاری لەندەن.
ٔ"سەرباز بەرزنجی" بە زمانی کوردی سوێندی یاسایی خوارد و بە جلی کوردی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاساییدا بەشداریی ڕێوڕەسمەکەی کرد.

دەتوانین لە دوو ڕەهەندەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین:
۱- ڕەهەندی "نیشتمانپەروەری".
٢- ڕەهەندی "ئازادیی دەربڕین بە زمانی دایک".

لە ڕەهەندی "نیشتمانپەروەری"دا ئەوە دەر دەخات کە کەسایەتیی ٔ"سەرباز بەرزنجی" کوردپەروەر و بوێر نیشان دەدەات کە لە هەموو کاتەکاندا زمان و شوناسی خۆی لەبیر نەکردووە و شانازیی پێوە دەکات و نەیهێشتووە زمانی باڵادەست و حاکم ببێتە هۆی لەبیرکردنی زمانی دایکی خۆی.

ڕەهەندی "ئازادیی دەربڕین بە زمانی دایک"، نیشاندەری ئەوەیە کە ئەورووپا ڕێز لە هەموو زمانێک دەگرێت، چ زمانی فەرمی بێت یان ناوچەیی و یان چ زمانی دەرەکی بێت و هی ناوچەیەکی دوور لە ئەورووپا وەک کوردستان بێت!

ئەم چالاکی ڕێ وڕەسمی سوێندخواردنە هاندەرو مژدەبەخشە بۆ هەموو کوردانی تاراوگە ،دەبێت دەنگدانەوەوکاریگەری خۆی هەبێت ،بۆکوردو هەموو ئەو نەتەوانەی بەهەر بیانویەک ئەومافەیان لێ قەدەغە کراوە ،وە ئەم ڕێ وڕەسمە لەو دوورە ووڵاتە لە ناوجەرگەی  ئەوروپادابەراورد بکرێت بە کوردستان باکور وە داگیر کاری دەوڵەتی تورکی کە ڕێزناگرێ لەسادەترین مافی مرۆڤ ، بۆبەکارهێنانی زمانی دایک  بۆ پتر لە 40ملیۆن کوردی ڕەسەنی باکوری کوردستان .

*  زمانی دایک یەکێکە لە بڕگەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ وەک مافێکی  سەرەکی مرۆڤی ئەم چەرخە !