ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری و جەژنی رەمەزانتان پیرۆز بێت
بەبۆنەی یادی ١٢٥ ھەمین ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی کوردی وجەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو رۆژنامەنووسانی سنووری لقی سلێمانی و میدیاکارانی چوار پارچەی کوردستانی گەورە دەکەین..
ھیوادارین ئەم دوو جەژنە پێکەوە ھاندەرو پاڵنەر بن بۆ ئاشتبونەوەی گشتی و وەرچەرخان بۆ زیاتر گوڕو تین بە وشەی راست و راستبێژی و گێڕانەوەی شکۆو سەنگ و جوانی بۆ رۆژنامەگەریی کوردی..
یادی رۆژنامەگەریمان ئەمساڵ ئاوێتە بوو بە جەژنی رەمەزان کە مایەی دڵنیایی و ئارامیە بۆ ناخی مرۆڤەکان، ئێمەش داواکارین کە قۆناغی داھاتووی میدیامان لێوان لێو بێت لە بەدیھێنانی خۆشی و شادی بۆ سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستانمان بێ جیاوازی..
دەبا ئەم دوو جەژنەی ئەمساڵمان بکەینە جەژنی ئاشتبوونەوەو گەردن ئازادی نێوان تاکی کوردو میدیا نوێکەمان، با ئاشتبوونەوەی خۆمان رابگەیەنین لەگەڵ ئەو میدیایەی ساڵانێک لە شاخ و لەشاردا خەون و مەبەستمان بوو بیخوڵقێنین بەڵام تا ئێستا نەمانخوڵقاند..
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
٢١/٤/٢٠٢٣