پلان B

کاتێک موچەکەت لە کاتی خۆیدادێت،لەسەری مانگانا  لەوانەیە مریشک بخۆیت، کاتێک مووچەکەت کەم دەبێتەوەپێش ناوەڕاستی مانگ ڕەنگە بەرهەمی مریشک (هێلکە) یان دڵ وجگەرەکەی بخۆیت،
وە دواترلەدوای 20ی مانگ  دەست دەکەی بە خواردنی ئەوەی مریشک دەیخوات وەک گەنمەشامی و گەنم.
لە کۆتاییدا نزیک 25ی مانگ کاتێک مووچەکە تەواو بووە لەوانەیە ببیتە خودی مریشکەکە، زۆربەی کاتەکانت بە سەرگەردانی بەسەر دەبەیت و بەدوای شتێکدا پەیدای بکەی بخۆیت!
موچەکەت تۆوێکە کە پێویستە بەشێکی لێ وەربگریت و لە وەبەرهێناندا بچێنیت، چونکە بە تەنها مووچە ناتوانێت هەموو کێشە داراییەکانت چارەسەر بکات،
لە ئێستاوە پلانی B دابنێ، وەبەرهێنانێکی ژیرانە دەرفەت بۆ پیاو دەڕەخسێنێت هەرکاتێک بیەوێت مریشک بخوات ئەگەر توانیت، هەوڵبدە بیر لە وەبەرهێنان بکەیتەوە، چونکە تۆ بۆ هەمیشە گەنج نابیت،
بیر لەوە بکەرەوە کە ژیانت مسۆگەر بکەیت، چونکە بۆ هەمیشە بەهێز نابیت،
بیر لە زیادکردنی کارەکەت بکەرەوە چونکە بۆ هەمیشە دامەزراو نابیت،
تۆ بیر دەکەیتەوە، وە خوداش کۆمەگ دەکات.
هیچ کاتێک درەنگ نییە  بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەستپێکردنێکی نوێ یان هەبێت....