پرسیاری مامۆستا

د.توانا 

 مامۆستایەک لە قوتابیەکانی دەپرسێ :

5 بۆق لەکەناری گۆمێک بوون ، یەکێکیان بیری کردەوە کە بازباتە ناو گۆمەکە، ئایا چەند بۆق دەمێنێتەوە ؟

هەموو خوێندکارەکان هەڵەبوون کاتێ ووتیان 4 ،تەنها یەک خوێندکارڕاست وەڵامی داوە کاتێ ووتی هەر5   بۆقەکە  دەمێننەوە !

مامۆستا پرسی چۆن 5 ماوە ؟

 ووتی ئەوبۆقە تەنها بڕیاری داوە بازبدات، کەسێکی کە نەهاتووە بڵێ بازی داوە !

لەبەرئەوە هەر 5 بۆقەکە لەشوێنی خۆیانن و هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

بەڵێ کارەکان بە بڕیاردان و ووتن وبەڵێنی درۆ نایەنە دی، بەڵکو دەبێ بەکردەوە ئەنجام بدرێن !

حکومەتی یەکگرتوی هەرێم لە 1998 وە ڕایگەیاند ئیتر کێشەکان چارەسەر دەکرێن  و ئەمە بەرنەمەکانمانە، وادەکەین وادەکەین وکوردستان ئاوا دەکەینەوە، کوردستان دەکەین بەدوبەی ! بۆنموونە ووتیان کێشەی کارەباو ئاو کۆتایی دێن . ئەم ساڵ بەوساڵ ... 25ساڵیان تێپەڕاند !  ئەم زستانە  لەزۆربەی شارو شارۆچکەی هەرێم ڕۆژانە تێکڕا 6 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە !

زۆربەی کێشەکانی تریش هەروەها ماونەتەوە نەگۆڕاوە !

ئەی سەرۆکایەتی وبەرپرسانی هەرێم ، دەزانم ئەمڕۆ هەموتان باش حاڵی بوون کە تەنها بە ووتن و ڕاگەیاندن وڕیکلامی حزبی و ماستاوساردکردنەوەی ئەندامان ولایەنگرەکانتان هەمووی خۆڵکردنە چاوی میللەت بوو چونکە ووتنی پلانی بێ کردەوەبوون .

ئەم قسە زلانە کێشەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی   چارەسەر نەکردووە و ناشیکات !

ئێستاباش تێگەیشتن بۆ هەر 5بۆقەکە لەشوێنی خۆیانن هیچ شتێک نەگۆڕاوە !