پرسیاری بەئازار..

د.توانا 

 

  زۆربەی سەرۆکی پارتەکانی ئەمڕۆی کوردستان پاسپۆرتی ووڵاتانی دیموکراتیان لەباخەڵدایە ! زۆربەیان ماوەیەکی باش لەناوکەشی دیموکراتی ئەوروپاو ئامریکا ژیاون..

خۆئەگەر لە ئەوروپا لەناوخێزان وماڵەکانیشیاندا دیموکراتیان پیادەنەکردبێ ..بێشک لەتاقیکردنەوەی پێش وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەوووڵاتە دەرچوون ئەوسا ڕەگەزنامەیان وەرگرتووە !

ئایا خۆیان ئامادەکرد وهیچیان خوێندەوە بۆ تاقیکردنەوەکە ؟

ئایا هیچ فێربوون لەوەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەوتاقیکردنەوەگرنگە؟

ئایا ئەمڕۆ هیچیان لەبیرماوە؟

یان ئەمەشیان بەساختە فێڵ وقۆپیە بەڕێکرد وئەم ڕەگەز نامە ئەوروپی وئەمریکیەیان بەساختە وەرگرت !

خۆئەگەر لەم ووڵاتە دیموکراتیەنەدا شەویکتان کردبیتەوەودووکەسیان بینیبی و دووکۆروکۆبوونەوە چووبوون ،دوو ڕۆژنامەیان خوێندبێتەوە...ئەوا فێرئەبوون دیموکراسی و مافی مرۆڤ ویەکسانی ژن وپیاو،ئازادی ڕۆژنامەگەری وئازادی ڕادەربڕین واتای چیە!

بێشک ئاشنا دەبوون بە زمانی گفتوگۆ ودیالۆگ ..زمانی باوی شارستانی سەردەم..

 یان ئەم سەرۆکانە  بەم پاسپۆرتانەشەوە..هێشتا هەر خێڵەکین !

هێشتا ڕق وقین وهەڵچوون زاڵە بەسەر ووتارو کرداریانا ؟

هێشتا گوێ بۆکەس ناگرن وڕەخنە لەهیچ کەس قبووڵناکەن ؟

هێشتا خوێنی خێڵ وبنەماڵە لەشادەماریانا دێت ودەچێ وشانازی پێوەدەکەن ؟

هێشتا ئاشقی بۆنی خوێنن ؟

وەڵامی شیاو بۆئەم سەرۆک پارتە ..

ئێوە یان نەخوێندەوان ..یان ئێوە سیاسی نین بەڵکو تەنها سەرۆک خێڵێکی کەلە ڕەق لووت بەرزو وخۆبەزل زانن!

یان ئێوە هەرگیز مێژووتان نەخوێندۆتەوە!

ڕاستیەک کەشکی تیانیە ..ئێمەی کورد کەدوای ئێوە کەوتووین وبەسەرۆک وسەرکردەو ژیرتان دەزانین ،دیارە بەهەڵەداچووین .. !

بەڵێ،ئێستا ڕوون وئاشکرایە،ئێمەی میللەت سواری شەمەندەفەرێکی هەڵە بووین ..

ئەشێ زوو دابەزین ..

ئەگینا کات زۆرتر لەدەست ئەدەین وتێچوی گەڕانەوەمان زۆرگرانتردەبێت..

ئەمڕۆ تێڕامان وهەڵوێستەیەک زۆرگرنگە ..

پێداچوونەوەیەک بەباوەڕی کوێرانەمان  بە پارت وسەرۆک ئیتر پێویستە !