پرسی کورد و پێگەی تاک لە کۆمەڵگای کوردیدا لە چۆمان گفتوگۆی لەبارەوە کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی ناوەندی كەلتوری چۆمان، بە بەشداری ژمارەیەك لە توێژە جیاجیانی ناوچەکە سمینارێك لەبارەی پرسەکانی پێگەی تاكی كورد و  پرسی نەتەوەیی ڕێكخرا.
سمینارەكە بۆ هەردوو نوسەرو چالاكوان چراخان چۆمانی و ریڤان عوسمان رێكخرابوو تێیدا چەندین تەوەری پەوەست بە پرسی ناسیۆنالیزم و كورد و پرسی پێگەی تاکی وکرد باسیان لێوەکرا.

رێڤان عوسمان، لە تەوەری یەکەمدا وتی، تا دێت ئیرادەی بەرگری لەلای تاکی كورد لاوازبووە، بەشێكی كورد گوێ بە پاراستنی بەرگری نەتەوەیی نادەن ئەوەش نیشانەی لاوازیە، بۆیە دەبێت هەوڵ بدەین پرسی كورد سەربخەین و تێبكۆشین بۆ پێشەوەبردنی پرسینەتەوەیی و خزمەت بە كوردستان بكەن.

لە بەشێكی تری وتەكانی وتی، ئەردوغان لە ئێستادا دەڵێت ئاساییە كورد بن بەس كوردایەتی نەكەن، بەواتای ئەوەی نابێت ئیرادەی كوردیت هەبێت، ئەوەش بەردەوام بۆتە نەریت لای داگیركاران، كە كوردایەتی قبوڵناكەن و دەیانەوێت تەنیا بە روكەشی كوردبین  لەژێرەوە لەژێر عەقڵی داگیركاری دابین و هیچ هەستێكی نەتەوەیی نیشان نەدەین.

لەبەشی دووەمی گفتوگۆكەدا، بابەتێك پێشكەشكرا بەناونیشانی”پێگەی مرۆڤی كورد” لەلایەن چراخان چۆمانی كە چالاكوانی مەدەنییە، لەبارەی پرسی ژنان  و گەنجان  و پەرەوەردە و مێژوویی كورد درێژەی بە گفتوگۆکەدا.

چراخان چۆمانی لەسەرەتاوە باسی ڕۆڵی ژنی کرد لە پرسی پەروەردەدا و  شیکردنوەی کرد بۆ ئەوەی کە ژن ڕۆڵی جیە لە پەروەردەکردنی تاکیکی نیستیمانی و رایگەیاند: پەروەردە بەتەنها ئەركی ژن نیە، بەڵكو ئەركی باوكیشە، چونكە لە ئێستادا دەبێت لە خێزانەوە پرسی نەتەوەیی رێكخرێتەوە و خزمەت بەم پرسە بكرێت.

ئەوەشی وت كە بەداخەوە تا ئێستاش لەلایەن بەشێكی زۆری وڵاتانی داگیركار وە ئەو هێز و لایەنانەی كە دژە كوردن هێشتا پێیان وایە كە كورد لەخێڵ و تیرەیەك زیاتر نیە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرگریە لاواز و یەك نەبونەی نێوان كوردان، كە لەلایەنی وڵاتانەوە  قبوڵ ناكرێت.

 

 

سەرچاوە: rojnews