پرسی ڕۆژ ئاوا پرسی هەموانە

 

سلێمان مستەفا

 

ئاشکرایە برایانمان لە ڕۆژ ئاوای کوردستان نمونەیەکی جوانی خۆبەڕێوەبەری یان پێشکەش کردوە ، گەل بەگشتی و شەڕڤانان بەتایبەتی بوونەتە قەڵای بەرگری و تێکشکاندنی تاریک پەرستان ، دەوری ژن و گرتنەخۆی تەواوی پێکهاتەکان و بەرخودانی شەرڤانان خاڵی زێرین و پرشنگداری ئەزموونی رۆژ ئاوان ، بەمەش هەبوونی خۆیان و قەزیەکەیان کردۆتە راستێکی  نکۆڵی لێنەکراو ، لە ئێستادا دوای ڕوخانی رژێمی سوریا و پێشرەوی گروپە توندڕەوەکان و دەژایەتی دەوڵەتانی ناوچەکە بەتایبەتی تورکیا، ئەزموونی ڕۆژ ئاواو و گەلەکەی رووبەڕووی مەترسی گەورەکردۆتەوە ، ئێستا کاتی بەدەنگەوە چون و پشتگیری کردارەکیە، ئەرکی کوردان و ئازادیخوازانە پشتیوانی ئەزمونی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان بن  بۆیە کاتی هیمەتە بۆ: 
 

یەکەم ؛ ئەمرۆ دەوری یەکێتیی وپارتی و تەوای هێزە کوردستانیەکانی باشورە هاوکارو هەماهەنگی برایانیان بن لە رۆژ ئاوا و بەدەوری نیشتیمانی خۆیان ڕابن لە تۆخ کردنەوەی یەکێتیی رێزەکانی حزبەکوردیەکانی رۆژئاوا و دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بکەن دوور لە هەر بەرژەوەندیەکی حزبی و کۆمیتەی هەماهەنگی دروست بکەن بۆ رایی کردنی ئەرکی کوردانەو نیشتیمانیان . 
 

دووەم : رۆژگاری ئەمرۆ و باردۆخی نوێ ناوچەکە وا دەخوازێت( پ ک ک )  بە سیاسەتی خۆی دابچێتەوە بەرامبەر رۆژئاوای کوردستان ، چونکە ئەو دەرفەتە زێرینە دووبارە نابێتەوە، دەبێت (پ ک ک ) هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکان بکات و وەکالەتنامە بداتە دەم پارتی و بەهانە وهێجت نەداتە دووژمنان  .
 

 سێیەم :نوسەرو سیاسی و یاساناسەکان لە چوار چێوەی پلاتفۆرمێک دا هاوکارو هەما هەنگبن لەگەل برایانمان لەڕۆژ ئاوا بۆ هاواکاری راوێژ و دروست کردنی کۆدەنگی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە .
 

چوارەم: کاتی ئەوە هاتوە ڕەوەندی کوردی لە وڵاتانی جیهان بە ئەرکی خۆیان هەستن ، وەک ڕەوەندی کوردستانی گەورە ، بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان ، ئەوان هیچ سنورێکیان ڕێگڕ نییە ، ئەزموونی رۆژ ئاواش ئەزمونێکی خوازراوە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، بۆیە کاتی هیمەت و کۆمەک و لۆبی کردنە ئەمەش لەدووتوێی رێکخستنێکی تۆکمە دەبێت بەناوی پرسی رۆژئاوا پرسی هەموانە .
 

پێنجەم ؛ وەک ئەزمونێکی تازە و سود وەرگرتن لە سیستەمی بەجیهانی بووون ، بەسود وەرگرتن لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرو ژێری دەستکرد ، هەروەها لەرێگای تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  هەموو هێزو تواناکان یەکبخرێن بۆ پشتەوانی رۆژئاوای کوردستان بانگەوازی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر و شارەزایانی ئایتی و شارەزایانی بەرێوەبردنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بکرێت ، ئەمرۆ نیشتیمانێک دروست بکەین بۆ هاوکاری و هەماهەنگی ، هەوڵەکان یەکبخەین بەئارستەی خزمەتی رۆژئاوا و پرسی ڕۆژ ئاوا پرسی هەموانە ،با بۆ جارێکیش بێت سود لەو تەکنۆلۆژیای نوێی وەربگرین ، نە سنور هەیە نە جەندرمە و پازدار نە جەیش و جاش نە زیندان و یاسای دژ بەکورد رێگامان لێبگرێت هەموومان یەک بین بەرخودان بکەین،قسەکەی یۆڤال نۆح هەراری ڕاستە کە دەڵێت ئینتەرنێت بەڵێنی زانیاری بێسنووری پێدان . 
 

شەشەم : هاوکاری ڕۆژ ئاوابین لە بڕیار دان یان، بەرەو سوریا بگەڕێنەوە ؟ یان حکومەتی خۆسەری فیدراڵی رابگێنن و دەستی دان وستاندن درێژ بکەن بۆ سوریا لەرێگای نێوەندگیری نێودەولەتی یان بژاردەیەکی تر ، لەهەموو حاڵەتەکان پرسی پارچەیەکی تری نیشتیمان لەچوارچێوەی دەستوری چارەسەربکرێت سەرکەوتنێکی مەزنە بۆ گەلەکەمان لە هەر چوار پارچە .
 

حەوتەم : پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە هاوکاری حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بێت لەچوارچێوەی کارە مرۆیەکان و کردنەوەی سنور بەروی ڕۆژئاوای کوردستان .
 

لەو رۆژەی ڕژێمی ئەسەد روخاوە هاوکاری و هەماهەنگی یەکجار زۆر بەدیدەکرێت لە لایەن تەواوی چین و توێژەکانی کوردستان ، بەڵام رێکخراو ئامانجدار نین ، کاتی ئەوە هاتوە دوور لە سەکۆی حزبایەتی تەسک بە ئەرکی مرۆڤانەوکوردانەی خۆمان هەستین و سوود لە ئینتەرنێت وەربگرین و چونکە چیرۆکی دایکانی کورد چیرۆکی کوردستان کۆمان دەکاتەوە، دەکرێت ئەم چەند پەیڤانە بە کەف کۆڵی کوردانە لێکبدرێنەوە ، بەڵام بانگەوازێکە بۆ تەواوی کوردان لەهەر کوێکی ئەم جیهانە ئاکنجین بێنە گۆ هەوڵەکان یەکخەین و ڕۆژئاوا سەرخەین و کۆمیتەی کارو کردار دروست بکەین  .7

سەرچاوە : سپی میدیا