زیاتر لە٢٠٠ پارێزەر لە ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان داوا لە دەزگای دادی ئێران دەکەن، سزای لەسێدارەدانی سێ چالاکوانی ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە...
بە گوێرەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە٢٠٠ پارێزەر لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ بەرپرسی دەزگای دادی ئێران، سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی، ئیدانە دەکەن و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو سزایەیان کرد.
پارێزەرەکان لە نامەکەیاندا، جەختیان کردوەتەوە لەوەی،مافی ژیان، بنەڕەتیترین مافی مرۆڤە و هۆشداریان دا لەوەی، جێبەجێکردنی ئەو جۆرە سزایانە، نەک هەر لەگەڵ بنەما ئایینیەکان ناکۆکە، بەڵکوو دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە...
دووپاتیشیان کردووەتەوە کە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ ژنە چالاکوانە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بیمتمانەیی بە سیستمی دادوەری ئێران.
سەرچاوە : سپی میدیا