باست حەمە غەریب
ئەوەندە بە قەمسەڵەوە، موچەی حوزەیرانمان وەرگرت
هێندە ئارەقمان کردەوە لە ڕیزی موچەی تشرینا و
ئەوەندە لە ڕەشەمەدا چاو لە موچەی خەزەڵوەر بووین
ڕێبەندان بوو کە موچەی پووشپەڕمان خەرج کرد
سەرتان لە سرووشتیش تێکدا:
پایزەکەی هەر هاوینێکی فێنک بوو، وشک و برنگ
زستان هەر لە بەهار ئەچێ و ساردی ناکا
ئاوا بڕوات، بەهارەکەی هاوینێکی گەرم ئەبێ و
هاوینیش دۆزەخێک سووتاو!
ئەی ئەوانەی ئاوا سەرتان لێ شێواندین،
ژیانتان ببێت بە دۆزەخ، خوێنتان بە ئاو!