دیالۆگی نیشتمان..
لە کاتێکداماڵئاوایی ساڵی2024 دەکەین و بەخێرهاتنی ساڵی نوێ دەکەین، دەزگای میدیایی دیالۆگی نیشتمان پیرۆزبایی پڕهەستی دڵسۆزانە ئاراستەی جیهان دەکات، و بەتایبەتی لە خەڵکی خۆڕاگر و خەباتگێڕی کوردستان.
بەم بۆنەوە ئێمە لە تیمی دەزگای میدیایی دیالۆگی نیشتمان گەرمترین هیوای خۆمان لەگەڵ سەرجەم هاووڵاتیانی کورد دەخەینەڕوو. هیوادارین ساڵی 2025 شادی وئارامی، پێشکەوتن و یەکڕیزی بۆ هەموو تاکێک و ماڵێک لە سەرانسەری کوردستان وگشت جیهان بهێنێتە ئاراوە.
ئێمە ساڵی 2025 وەک ساڵێکی چارەنوسساز دەبینین، ساڵی کۆتاییهاتنی ڕژێمە دکتاتۆرە بەسەرچووەکانی ناوچەکە، کە هەردەم سەرقاڵی چاندنی تۆوی ڕق وقین وهەستی ڕەگەزپەرستین لەمێشکی لاوەکانیان . وەگشت تواناکانیان تەنها بۆخۆشکردنی ئاگری جەنگێکی نەگریسە.
2025 ساڵێکە کە خەباتی میلەتی کورد بۆئازادی و یەکسانی و دیموکراتی بەزمانی سەردەمیانەی دیالۆگ گشت لایەک دەست لەناودەست کاربکەین بۆ مافەکانی گەلی کورد تا لە سەرانسەری ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵات وباشوری کوردستاندا کورد ان بگەنە کەناری ئارام .
تا 2025 ساڵێک بێت کە ئاشتی و سەقامگیری و هاوکاری بۆ مرۆڤی کورد بەدوای خۆیدا بهێنێت، لە هەمان کاتدا کۆتایی بە جەنگ وململانێ و دابەشبوونەکان بهێنێت لە ناوچەکەمان ،داوا لە سەرکردە و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەین لەخانەی تۆڵە دەربێن وتواناکان یەکخەن ،خەمی ڕۆژئاوا بەخەمی خۆیان بزانن ولەسەرووی ئەجێندای تەسکی بنەماڵەیی و خێڵەکی وناوچەگەرێتی پارتەکانەوە ،بۆ گشت کورد تێبکۆشن . نەک بۆ ڕاگرتنی دڵی ڕەش وپڕقینی داگیرکەرانی نیشتمان .. با خۆشگوزەرانی بۆنەتەوەی کورد لە پێشینەی دووبەرەکی ودەستکەوت وناوی پارت وسەرۆک پارتەکانیانەوە دابنرێت، وە بەرپرسیارانە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببنەوە و کار بۆ یەکڕیزی و ئاشتەوایی مرۆڤی کورد بکەن.
جارێکی تر هیوای ساڵی نوێی پڕ لە تەندروستی و دڵخۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین. با پێکەوە ئایندەیەکی گەشاوەتر لە باوەش بگرین.
سڵاوی گەرمی دەزگای میدیایی دیالۆگی نیشتمان