وشەیەك كاریگەری هەیە؟

بێگومان هەموو كاتێك وشە كاریگەری هەیە  لەسەر تەواوی رۆژ و تەمەنی مرۆڤێك، چونكە جاری وا هەیە مرۆڤ بە وشەیەك تێك تێكدەشكێت، چونكە وشەیەك توانای ئەوەی هەیە كاریگەری نەرێنی لەسەر مێشك، هۆش، دڵی ئەو كەسە جێبهێڵێت، هەروەها بە بەردەوامی نازانین رۆژانە مرۆڤەكان چۆن تەواوی رۆژیان تێپەڕاندووە و رووبەڕووی چەند كێشە بوونەتەوە، هەمیشە پێویستە زمان پاراو  و گفت شیرین بین لەگەڵ كەسانی دەوروبەر، چونكە كەس نازانێت بەرامبەر رۆژێكی چۆنی تێپەڕاندووە، بۆیە پێش قسەكردنت وشەكەت لەسەر خۆت تاقیبكەرەوە بزانە پێت خۆشە كەسێك پێت بڵێت یان نا لێرەوە دەزانیت وشەكانت دروستكەر و دڵخۆشكەرن یان روخێنەرن. 
 

 

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد