لوقمان مسته‌فا*
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گوایه میدیای كوردی له قوناغه سهرهتاییهكانیهتی و نه پڕۆفیشناڵ و نه سه‌ربه‌خۆن، له‌ھه‌مان كاتیش‌دا ئێستا به‌پاشكۆی كلاسیك ھه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام له دنیای جیهانگیریدا سۆشیال میدیا دنیایه‌كی فراوانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له ئاكامی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای ئینته‌رنێت و چه‌قبه‌ستوویی میدیای كلاسیك هاته ئاراوه، ده‌توانین بڵێین سۆشیال میدیاش سوود و قازانجی به‌رامبه‌ره.
ئه‌گه‌ر پێشتر میدیای باو و كلاسیك تاكه‌كانی به‌ره‌و بێزاربوون و خۆونكردن و به‌لاڕێدابردنی له كایه مه‌عریفییه‌كانه‌وه بۆ ونبوونی شوناسی راسته‌قینه‌ی میدیا بردبێت، ئه‌وا سۆشیال میدیاش ھه‌مان ده‌ور ده‌بینێت بگره زۆر خراپتریش، وا خه‌ریكه ده‌بێت به چه‌كێكی كوشنده له ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی نازانن بۆ سوود و قازانجی مرۆڤایه‌تی به‌كاری بێنن و بووه‌ته ئامرازێكی مه‌ترسیدار و كوشنده بۆ برینداركردن و ناشیرینكردنی مرۆڤ و شێواندنی پیرۆزییه‌كان و هێماكانی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی به‌كار ده‌برێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه له رێی سێرڤه‌ر و ئۆفیسی سه‌ره‌كیی خۆیان ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه بلۆك ده‌كه‌ن یان دیپۆرتیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ر ماون بۆ كاری خراپ و نادروست ئه‌و تۆڕه به‌سوودانه به‌كار دێنن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه تایبه‌ته‌كانیان.
ئێمه پێشتر زیاتر قسه و باسه‌كانمان له‌ھه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیای كلاسیك هه‌ر له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و رۆژنامه و گۆڤار .. ھتد بوو كه تائێستاش له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ناوه و یاخود له ده‌ره‌وه له كاردان. ئاخۆ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌م میدیایانه به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانیان له‌به‌ر چاو گرتووە و گرنگی پێداوە؟
ئه‌گه‌ر میدیا، میدیایه‌كی پڕۆفیشناڵ و میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و پابه‌ند نه‌بێ به كۆی پڕەنسیپه‌كانی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی، ناتوانێ داكۆكهرێكی راسته‌قینه بێ، یان رۆڵێكی گرنگی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته میدیایه‌كی نیشتمانی.
گه‌یشتوونه‌ته هه‌موو شوێن و ماڵێك
به‌ڵام سۆشیال میدیا ئه‌و تۆڕه فراوانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای ئینته‌رنێته كه هه‌موو كۆمهنیكهیشنه ئۆنلاینه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه كه له دنیای ئه‌مڕۆماندا گه‌یشتوونه‌ته هه‌موو شوێن و ماڵێك و بوونه‌ته هۆی پەیوه‌ندیی به‌ستن و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری و پردێكن بۆ رێكلام و بازرگانیكردن، بۆیه سۆشیال میدیا، فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام و سناپ چات و سكایپ و یوتوب و یاهۆ و لایڤ چات و گوگڵ پله‌س و لینكد ئان و پنترست ده‌گرێته‌وه. ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه پەیوه‌ندی تاكه‌كان و گه‌یشتنیان به یه‌كتر له‌ڕێی ئۆنلاینه‌وه دروست ده‌كات، ھه‌ندێكیان ھیچ سنوورێكیان نییه.
ده‌بینین هه‌ندێ كه‌س بێگوێدانه ئه‌ته‌كێتی گشتی، دیمه‌نی ناشیرین و قێزه‌ون، به‌شێوه‌ی لایڤ و وێنه و ڤیدیۆ دەگوێزنەوە بۆ به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، له‌سه‌ر باری گشتی هه‌مووان ده‌یبینن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێ كه‌س ئه‌و تۆڕانه بۆ سووكایه‌تی و توندوتیژی دژ به منداڵ و ژن و گیانله‌به‌ر به‌كار دێنن، ئه‌وه‌ش بۆته جێی نیگه‌رانی به‌كارهێنه‌ر و ستافی تۆڕه‌كان. بۆیه ناتوانین باس له رۆڵیان بكه‌ین یاخود پابه‌ند بكرێن به یاسا و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاوه.
بۆنموونه ده‌توانین باس له رۆڵی راگه‌یاندنی میدیای كلاسیك بكه‌ین، كه ده‌توانرێ به یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بینای سیاسه‌ت یاخود كۆدێك بكات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته سوود له ئه‌زموونی ئاكاری میدیای (Media ethics) له وڵاتانی خۆرئاوا بۆ نموونه به‌ریتانیا وه‌ربگیرێت. له بری بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی خۆكوشتن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان له راپۆرته‌كانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر خۆپارێزی یاخود په‌نانه‌بردن بۆ خۆكوشتن، راوێژكاری یاخود چاره‌سه‌ركردنی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ سۆشیال میدیای به‌تایبه‌ت شاراوه‌كان ھیچیان له‌گه‌ڵ ناكرێت، بۆیه پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌ناڵ و وێبسایتانه بلۆك بكرێن كه زانیاری له‌سه‌ر خۆكوشتن، توندوتیژی یاخود هه‌ر ره‌فتارێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه زیان به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ناسێنران و دۆزرانه‌وه پێویسته داواكاری گشتی سكاڵایان له دژ تۆمار بكات به مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و هاندان بۆ كاری توندوتیژی.
وێرای ئه‌وه‌ی كه داواكاری گشتی هۆشداری ده‌داته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رایده‌گه‌یه‌نێت،چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو، به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی رای گشتی ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
- له‌كاتی رووماڵكردنی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان و به‌تایبه‌تی تاوانی كوشتن، له كاتێكدا دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ن، پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان بن و ره‌چاوی ئیتیك و كاری میدیایی بكه‌ن.
-چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو، به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی رای گشتی ده‌بێت و ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه‌ی هاووڵاتیان به دادگا و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بڵاو ناكرێته‌وه
له ئه‌وروپا ئه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو ناكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام له میدیا كوردییه‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌وه، كوشتن و بڕین و سووتاندن و خۆكوشتن به ئامێر و ئامرازهكانیشیهوه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ر ته‌نیا له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه. راگه‌یاندنی كوردی بارودۆخی رۆحیی و سایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بایه‌خ نه‌دان به چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زیاتر خستنه‌ڕووی چۆنیه‌تی تاوانه‌كان مرۆڤ هان ده‌دات بۆ خۆكوژی و دووباره كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، به‌داخه‌وه راگه‌یاندنی كوردی نه ده‌زانن سایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگه چییه و نه ده‌شزانن سوسیولۆژی چییه. بۆیه پێویسته راگه‌یاندنی كوردی له‌و قاڵبه ده‌ربكرێت و له سۆشیال میدیا جیا بكرێته‌وه.
-وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له رێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌وه، وێڕای رێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2014 به‌تایبه‌تیش بڕگه‌ی سێیه‌م، هه‌روه‌ها ئاگادارینامه‌یه‌كی له 2/5/ 2021 دا داوه به‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه خۆیان به‌دووربگرن له په‌خشكردنی ئه‌و هه‌واڵ و ریپۆرتاژ و به‌رنامانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه و هاندانی توندوتیژی و كوشتن و خۆكوشتن، كه له رووی ده‌روونییه‌وه زه‌مینه‌یان بۆ خۆش ده‌كه‌ن.
له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونیان به‌و رێنماییانه‌وه، له رێی ده‌سته‌ی داواكاری گشتی و له‌به‌ر رۆشنایی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كورستان، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دروست وایه ده‌بێت قوربانیان له كات و ساتی تایبه‌تدا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك له‌به‌رده‌م كه‌سانی تردا، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی 18 ساڵان كه‌متر بوو، ئه‌وا زۆر گرنگه كه دایك یان باوك یان كه‌سێكی به‌رپرسیار له‌و كه‌سه له‌شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه ئاماده بێت. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا روربهڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
*ده‌كرێت میدیاكان باسی یاساكانی مافی مرۆڤ و رێساكانی چاوپێكه‌وتن بۆ ئه‌و كه‌سانه بكەن كه تۆمه‌تبارن یان تاوانه‌كان له‌سه‌ریان چه‌سپیوه، تا بتوانرێت به هێمنی زۆرترین زانیاری بدركێنن. ئه‌وسا وه‌ك مرۆڤێك هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات و تێبگات له‌وه‌ی كه ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌و ده‌یبه‌خشێت هۆكارن بۆ پاكبوونه‌وه یان كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان و خراپه‌كاری.
ئه‌ركی میدیا به ھه‌ر دوو جۆره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه هه‌واڵ و زانیاری به هاووڵاتیان بده‌ن له باره‌ی ئه‌و پرس و مه‌سه‌لانه‌ی كه كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر ژیانیان. به‌رپرسیارێتیه‌كه‌یان په‌یوه‌ست نییه به ههلومهرجهكهوه، ئایا دۆخێكی سه‌قامگیر له ئارادایه یاخود نا؟، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت به باشترین شێوه زانیارییه‌كان به هاووڵاتیان بدرێت.
هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداری ئه‌وه بن
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌مه ئه‌ركی میدیاكارانه و ئه‌وان له‌م رێیه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن. ئه‌مه دۆخێكه ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌كی تێدا به‌دی بهێنرێت، بۆ نموونه هه‌میشه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس بۆ دركاندنی زانیاری و بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداری ئه‌وه بن ئه‌وه‌نده زانیاری نه‌دركێنن كه زیان به پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه بگه‌یه‌نێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێ جار گوشاری زیاد له پێویستی رۆژنامه‌كان بۆ ئاشكراكردنی ئه‌م زانیاریانه حكومه‌ت ده‌خاته دۆخێكه‌وه كه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیاریه‌ك بدات له رۆژنامه‌نووسان. ئه‌وه‌ی ئێوه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن كێشه‌یه‌كی سه‌خته ته‌نانه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه مێژووییه‌كی دوور و درێژیشیان هه‌یه له حكومڕانی دیموكراسی و له بوونی راگه‌یاندنی ئازاد. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌م كێشه‌یه‌وه هه‌بێت.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه رۆڵ ببینێت
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین میدیای كلاسیك و سۆشیال میدیا به گشتی به گرنگترین هۆكاره‌كانی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه داده‌نرێن له‌رووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی، سیاسی فكری، كه‌لتووری، فه‌رهه‌نگی كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر خودی تاك و ده‌توانێت كۆمه‌ڵگه ئاراسته‌ی ئاریشه و ئاڵۆزی به‌رێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه رۆڵ ببینێت له دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رنج بده‌ین له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سۆشیال میدیا به‌تایبه‌تی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه بینراو، بیستراو ئه‌وه‌نده‌ی رۆڵی نێگه‌تیڤی بینیووه ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی بەجێنههێناوه كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فراوانبوونی بواری میدیا به گشتی و ئاڕاسته كردنیان له‌لایه‌ن حزبه سیاسیهكانەوە هه‌ریه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دژ به یه‌كتر، به بازرگانیكردنی بابه‌ته‌كه و راكێشانی زۆرترین بینه‌ر و بیسه‌ر یاخود كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین لایك و كۆمێنت، ئه‌م هۆكارانه‌ش وایكردووه كه میدیا ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی ون بكات.
*پارێزه‌ر
سەرچاوە : کوردستانی نوێ