دیالۆگی نیشتمان..
ئەمشەو لە لایەن هەندێک لەمشوورخۆرانی بەگەڕخستنەوەی دڵی شاری کەرکووک لەبەغداد درا.
بڕیاری کۆبوونەوەوبڕیارێکی چارەنووسساز لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەرچوو ،بڕیارێکی - کۆبوونەوەیەک کە
دەنگدانەوەی زۆرێک لە ناو سنوورەکانی شارەکەیە و بەساتێکی سەرەکی وهەستیار لە شەڕی دژبە سیاسەتی داگیرکاری
و شەڕانگێزانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیاری دەکات.
ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا مەجلیسێکی سیاسی دیکە نییە؛ ڕاگەیاندنێکی بەرەنگاربوونەوەی بوێرانەیە لە دژی کۆبونەوەی
شکستخواردوی پارتی وستراتیژییەکی تورکیە کە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە ئازار و ناسەقامگیری و ئاژاوە وئیفلیجی
ئیداری بۆ ناوچەکە و کەرکوک هێناوە..!
سەردەمێکە ئاژاوەگێڕی پیلانە هەواڵگری و داگیرکاریەسەربازیەکانی ئەردۆغان هەرێمی کوردستانی تەنیوەو بەنهێنی
وئاشکرا باڵیکێشاوە بەسەرسیاسەتی کابینەی نۆی پارتی لە ناوچەکەدا ..
بەهەڵمەتێکی پێشتر بۆداڕێژراوی تیرۆری ساڵانێکە ئەردۆغان سیاسەتێکی ئەنقەست بۆ دروستکردنی پشێوی و ناکۆکی لە
ناوچەکە دژ بە کوردەکانی باشوورو ڕۆژئاوا پەیڕەو کردووە. لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا، ناخی کورد شاهیدی کردەوەی
ترسناکی تیرۆری سیاسی ووێرانکردنن.
توندوتیژی تیرۆری سیاسی بووە پیشەی ڕۆژانەی درۆنەکانی دەوڵەتی میلیتاری تورکی .
لەمدواییانەددا ئاگرکەوتنەوەکانی بازاڕەکانی هەولێر ، شاخ وگوندەکان وڕەزوباخ ودەغڵ ودانی جوتیارانی گوندەکانی
سەرسنوور بۆردومان کران و سووتێنراون ،تا بێشەرمانە کارگەیشتە هێرشە سەربازییەکان بە بێ بایەخدان بەژیان و
گوزەرانی دانیشتوانی سڤیلی ئەوناوچانە ،بەپێش چاوی کوێرو گوێ ی کەڕی کابینەی نۆ ..!
ئەم هێرشانەی تورکیا بەپشتگوێخستنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو پرەنسیپانەی کە لەیاسای نەتەوە
یەکگرتووەکان چەسپێنراون تائەم چرکەساتە درێژەی هەیە . ئەم کردەوانە تەنها لادان نین بەڵکو بەشێکن لە ستراتیژێکی
فراوانتر کە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و درێژکردنەوەی نفوزی تورکیا بە بیانووی پاراستنی کەمینەکانی تورکمان
لەشارەکانی کەرکۆک وهەولێرداڕێژراوە.
پتر لە بیست ساڵە هەڵمەتی سەربازی وکاری تیرۆرستی ئەردۆغان بە وردی پلانی بۆ دانراوە. بە کۆکردنەوداڵدەدانی
تیرۆریستانی عەرەبی وئەفگانی وچیچانی وئەوروپی لەناو تورکیا و ئاسانکاری بۆپلانی گڵاوی سەرهەڵدان ودروستکردن
داعش ئامادەکردن ومەشقپێکردنیان لەتورکیا تاکردنیان بەسنورەکانی عێراق وسوریە ودروستکردنی هێزێکی تۆقێنەر
لەژێرناوی خەلافەی اسلامی لەعێراق وشام ، پاڵپشتی بەرچاوی ئەردۆگان بۆجێگیرکردنیان لە موسڵ وڕەقە بۆ چاندنی
تۆوی پاشاگەردانی وێرانکاری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا . ئەم هەڵمەتە تیرۆریستییانە لە خزمەتی
لاوازکردنی هەرێمی فیدراڵی کورد و ئیفلیجکردنی دامودەزگا سەرەکییەکانی وەک پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکوک بوو. ئامانجەکان ڕوون بوو: دروستکردنی بۆشایی سیاسی کە ڕەوایەتی بە هاتنە ناوەوەی هێزەکانی
تورکیا بۆ ناوچەکە بدات، هەموو ئەمانەش لەژێر پەردەی دەستەبەرکردنی سەقامگیری و پاراستنی دانیشتوانی تورکمان
لەکەرکوک وهەولێر...! بەهاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان
پرسیارێکی جەوهەری لای هەموکورد لەگشت جیهان دروستبووە لەسەر ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی:
ئایا ئەم هاوکاریە هاوبەشەی پارتی ئارەزومەندانەو ڕێکەوتنی سیاسیە یان زۆرەملێ ؟
هەرلە دەستپێک ودەرکەوتنی تۆڕی پلانە هەوڵگری وسەربازیەکانی ئەردۆغان بەدواداچوون گوتارە گوماناویەکانی ،کاتێ
پاساوی بێبنەماو درۆی شاخداری بۆ ئامانجە بێسنورو خەونەکانی خۆی دەکرد، ووتارە گوماناویەکان لەسەر
ڕاگەیاندنەکان وڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی
عێراق، کەوتۆتە ژێر لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕ شک وگومان هاوبەشیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی
سەرۆک وکابینەی نۆ دەرکەوت ،شک وگومانەکان بوون بەتۆمەت وە خرانە پاڵ خیانەتەکانی پێشوی خێڵی بەرزانی و
زۆرێک پێیان وایە کردەوەکانیان - هەتا بیرکەدنەوەکانیان - ڕاستەوخۆ لەلایەن پۆلێک لەمیتی تورکیو هەواڵگری سەربازی
لەبنکەکانی زاخۆ یارییان پێدەکرێت وهەڵدەسوڕێنرێت .. ئەمڕۆبەئاشکرا ئەردۆغان لەحیساباتی سیاسیی خۆیەوە بزوێنەری
سەرەکی ڕووداوەکانە لەودەڤەرە ..
ئەمە سیاسەت و ویستی ڕاستەقینەی خێڵی بەرزانی وکابینەی نۆیە یان بە زۆری فشار و بەڵێنی بازرگانی وسەربازیی دەکرێت ؟
تێوەگلانی مەسعودبارزانی و سەرانی عەشیرەتەکەی لەم یارییە جیۆپۆلەتیکییەی شەترەنجدا دژ بەهەموئەوهێزەکوردیانەی
تورکیا بەدوژمنیان دەزانێ ،وەک پارتی کرێکارانی باکورویەکێتی نیشتمانی لەباشوورو یەکگرتوی ئیسلامی لەبادینان
وهێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕۆژئاواو، تادەگاتە ڕێگری لەئازادی ڕۆژنامەنوسان وڕێگرتن لەگواستنەوەی ڕاپۆرتە
هەواڵەکانی هێرشەکانی تورکیا و دەربڕینی ناڕەزایی وخۆپیشاندان دژ بەداگیرکاری تورکی لەناوچەکانی بادینان ..
ئەمانە پرسیاری قووڵی لای هاوڵاتیانی سڤیل لەزۆنی زەرد لەبارەی ئایندەو چارەنووسی کوردەوە وروژاندووەو
هەموان چاوەڕوانی تۆڵەسەندنەوەن لەگشت ئەمانە..
لەپارتی دیموکراتی کوردستان وعەشیرەتی بارزان..
لە کابینەی نۆ
ولەئەردۆگانی داگیرکەر..
بەشەپازلەیەک لەسەر سندوقەکان لەهەڵبژاردنی داهاتوو..
هاوکارییە بەرچاو وئاشکاراکانی پارتی لەگەڵ ئەجێندای ئەردۆغان، تۆوی دابەشبوونێکی قووڵی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا
چاندووە، ئەو یەکێتییەی کە پێویستە بۆیەکدەنگی و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی دەرەکی و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی
ئارام و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو کورد تێکداوە.
لەبری باوەڕ بەسەرۆکی پارتی وەک ڕابەرێک وبەتەمەنترین پیاوی سیاسیکەردی لەباشوور وەپەنابردن بۆ ئەو بۆچارەسەری کێشەکان بەباچوون.. .
جێگەی داخ وشەرمەزاریە ئەولەخانەی تۆڵەدا دەژی و لوتبەرزی ڕێگای پێنادا ڕۆڵی باوکایەتی بۆ کورد ببینێ ..!واچەقیوە لەتۆڕی پلانە دوژمنکاریەکانی تورکیاوئەوبەڵێنانەی داویەتی بەتورکیا بۆیە ئامادەنیە دەستی خوێناوی
ئەردۆگان بەربداو دەستدرێژبکات بۆ براکوردەکانی وەک سەرۆکی خێزاێک قوربانی بدات ..
ئێستا کارگەیشتۆتە ئەوەی ئەم هێزانە پەرچەکرداری نابەرپرسانە ئەنجام بدەن.. هەڵە مێژووییەکانی باب وباپیرانمان لەئیمارەتەکوردیەکان دوبارەبکەنەوە پەنابەرن بۆ عێراق وئێران دژ بەسیاسەتە کوشندەکەی مسعود بەرزانی …! لەوکۆبوونەوەیەی دوێنێ شەولەبەغداد بۆ چارەسەری کێشەی کەرکوک دەست وپەنجەی ئێرانی بەئاشکرا
پێوە دیارە ..دەکرێ وەکو وەرچەرخانێکی چارەنووسساز کاربکات، کە دەبێت سەرکردایەتی کورد بڕیار بدات کە ئایا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم ڕێگایە مەترسیدارە یان ڕێڕەوێکی نوێ دابڕێژێت کە بەڕاستی نوێنەرایەتی خواستەکانی گەلی کوردستان بکات..
کۆبوونەوەی سەرپێچیکارانەی بەغداد لەبارەی چالاککردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک: هەڵوێستێکە تۆڵەسندنەوەیە لەبەرەی تورکیاو پارتی ،تاوەک چارەسەرێکی سیاسی، وچەقۆیەکی چەند سەرەیە وئەزمونێکی مۆلەقە بۆ سەروەری و پێکەوەژیان لەشارێکی پڕ ئاشوب وگێژاوی وەک کەرکوک کاری پێبکرێت..
کۆبوونەوەی ئەمشەو تەنیا ڕووداوێکی ناوچەیی نییە هەڵوێستەیەکە بۆ سەروەری و چارەی خۆنووسین و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو نەتەوە و ئایینەکانی شارەکە. بۆ کورد کە زۆرینەی کەرکوک پێکدەهێنن، ئەم کۆبوونەوەیە نوێنەرەکانیان دەرفەتێکە بۆ وەرگرتنەوەی شوێنی شیاوی خۆیان لە ئایندەی ناوچەکەدا، دوور لە دیزاینە دەستکارییەکانی زلهێزە دەرەکییەکانی وەک تورکیا وئێران وعێراق، ئەگەری هەیەئەم گۆڵەی ئێران.یاریەیە بشێوێنێ .
بەڵام پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە: ئایا بەڕاستی ئەمە سەرکەوتنێکی کوردە بۆ پێکەوەژیان و سەروەری یاسا، یان تەنیا هەنگاوێکی دیکەیە لە گەمەیەکی جیۆپۆلەتیکی گەورەتری نێوان ئێران وعێراق تورکیادا؟
هێشتا وەڵامەکەی ڕوون نییە. بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە گرەوەکان بە شێوەیەکی ناباوەر بەرزن. دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە، یان دەتوانێ ڕێگە خۆش بکات بۆ کەرکووکێکی گشتگیرتر و سەقامگیرتر، کە هەموو پێکهاتەکان- کورد، تورکمان، عەرەب و ئەوانی دیکە- بتوانن بە شێوەیەکی ئاشتیانە پێکەوە بژین، یان دەشێت ئاماژە بێت بۆ بەردەوامبوونی دەستێوەردانی دەرەکی و بەردەوامبوونی ململانێکان.