هەژار زەهاوی، هونەرمەندی کورد، بە دەفەکەی بە جیهاندا دخولێتەوە و لە فیستیڤاڵ و هۆڵە جیاوازەکاندا لەگەڵ ژەنیارانی جیهانی، دەف لێدەدات.
زەهاوی ئەمجارە لەگەڵ گرووپەکەی نەسیر شەممە، هونەرمەند و ژەنیاری عود کە ژمارەیەک ژەنیاری جیهانی لەخۆدەگرێت، لە 56مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی قەرتاج بەشداربوو.
یەکەمجارە هونەرمەندێکی کورد لە فیستیڤاڵی قەرتاج لە تونس چالاکی دەبێت کە بە گرنگترین فیستیڤاڵی میوزیکی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دەناسرێت و لە ئاستی جیهانیشدا ناوبانگی زۆری هەیە، ساڵانە چالاکییەکانی لە 14 تەممووز دەستپێدەکات و لە 7 ئاب کۆتایی دێت.
قەرتاج، لە شانۆی شوێنەواری قەرتاج لە 1964ـەوە سازدەکرێت کە جێگەی 12 هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە جگە لە هونەرمەندانی عەرەب، ژمارەیەک ئەستێرەی جیهانیش کۆنسێرتیان تێیدا گێڕاوە.
هەژار زەهاوی میوانی بووڵتەنی هونەری رووداو بوو کە لەلایەن بانوو دڵشاد رۆژانە لە کاژێر 10:40 بەیانی پێشکێشکدەکرێت، تێیدا تیشکی خستە سەر بەشداربوونی لە فیستیڤاڵەکەدا.
سەرچاوە: rudaw