هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان

ئەمڕۆ 29/9/2022، له‌شاری‌ رانیه‌ هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان، به‌ به‌شداری‌ چه‌ندین گروپی‌ هونه‌ری‌ شاره‌كانی‌ كوردستان ده‌ستپێده‌كات و دواتر له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی‌ چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ چاودێری‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌ی رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كه‌لتوری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ رۆژی‌ یه‌كه‌مدا چه‌ند چالاكییه‌كی‌ گۆرانی‌ و میوزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی‌ كورده‌واری‌ له‌ پاركی‌ ده‌روازه‌ی‌ رانیه‌ له‌ سه‌عات 8ی‌ شه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 

سەرچاوە: knwe