هەستی کۆتا ساتەکان..

بۆ تەماشا کردنی  ئاشقانەی  خۆشەویستەکان ، لە فرۆکەخانەکانا دەبینرێن ؟

بۆهەستی  پەشیمانی ویژدان  ، لە گۆڕستانەکان هەست پێدەکرێن ..؟

بۆ فرمیسکی بەخوڕی خەفەت لەکاتی  ناشتنی ئازیزان دێنە خوار ؟

بۆ پارانەوە ونزای بەراستی لەناخی دڵەوە لەخەستەخانەکان دەبیسترێن ..؟

چونکە ، ئێمە نرخی ڕاستەقینەی  بوونی یەکتر هەست پێناکەین..  تانەگەینە کۆتاییەکان !