هەرگیز ئەم چوار خواردنە گەرم مەکەرەوە

 

 

 

لەلایەن / ئەڤین نەوزاد

 

 

 

 

 

شارەزایەکی بواری خۆراک چوار خۆراک دیاریدەکات کە نابێت دوای کوڵاندن و ئامادەکردنیان بۆ خواردن جارێكی دیکە گەرم بکرێنەوە و بە مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەژماری دەکات.

کیم لیندسی شارەزای خواردنی ئوستورالی بە پێگەی دەیلی مەیلی وتووە، ” هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی لەدوای گەرمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە ژەهراویبوونی خۆراک و تووشبوون بە بەکتریای سالمونیلا زیاددەکات، بەڵام گەر لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێتەوە و هەموو بەشەکانی وەک یەکتر گەرم ببنەوە تا رادەیەک مەترسی خراپبوونی کەمتر لەسەرە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەکتریای باسیلیس سیریس یەکێکە لەو بەکتریایانەی لە برنجی کوڵاودا هەیە، بە گەرمکردنەوەی برنج لەناو ناچێت و یەکێکە لە هۆکارەکانی سکچوون و رشانەوە و تەشەنوجی سک، جگە لەوەش پێویستە پێش ئامادەکردنی برنج زۆر بە جوانی بشۆردرێتەوە بۆ رزگاربوون لەو بەکتریایە”.

جگە لەو خواردنانەی سەرەوە، سپێناغ یەکێکە لەو خواردنانەی خواردنی سوودبەخشە بەهۆی بوونی ماددەی نیترات تێیدا، بەڵام گەرمکردنەوەی سپێناغ ماددەی نیترات دەگۆڕێت بۆ نیتریت و دواتریش نیترۆسامین کە ماددەیەکە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، جگە لەوەش گەرمکردنەوەی سپێناغ رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی بەکتریای لیستریا کە نیشانەکانی بریتین لە نیشانەکانی ئەنفۆنزا و سەرئێشە و رەقبوونی مل و گێژبوون.

هاوکات ئامادەکردنی پەتاتە و جێهێشتنی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەدەرەوەی فێنککەرەوە هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا تێیاندا، ئەگەر جارێکی دیکەش گەرم بکرێتەوە مەترسییەکانی زۆر زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی ئازاری سک سکچوون و رشانەوە و بێهێزبوون و لە هەندێک حاڵەتیشدا ئەگەر مردن دروستدەکات.

 

سەرچاوە : سایتی ئێستا