هەر هەمووی سیناریۆیی بەینی خۆیانە....!!!!!

 

 

 

یوسف عوسمان عەزیز

 

ئەڵبەت، بۆدەمێک دەبێ بەردەوام گوێبیستی ئەودەستەواژە سواوە دەبین، کە دەڵێن; هەر  هەمووی سیناریۆیە ...!
کەبوویتە هۆی ئەوەی، خەڵک لەو قیچە بیروباوەڕەی  ماویەتی  دەستبەرداری ئەویش بێت. ئەوە لەناو خەڵکی بێتاقەت و تەسلیم بووە و لە چاوەڕێی عەدەمدان بێت و فریایان بکەوێ، دونیا بینیەکەیان بۆ ڕووداوەکانی دەوروبەریان  لەسێبەری خۆیان زیاتر بڕ ناکات.
ئەڵبەت، ژیانی خۆشیان بەسیناریۆی قەزاوقەدەر دادەنێن.
گوتیان، ئیسماعیل هەنیە هەر خەریکی ماڵ و منداڵی خۆیەتی و  ژێربەژێر شتی نهێنی هەیە، کەچی بینیمان کوژرا.
لەبۆ حەسەن نەسروڵڵاش، بۆ دەمێک تەنیا لەشاشە جیداریەکان بەدیاردەکەوت، لەوەشیان دەیان گوت :  سیناریۆیەو دەنا لەمێژ بوو کوژرابوو، بینیمان ئەو و جێگر و جێگری جێگریشی کوژران.
لەبۆ هەموو فەرماندەکانی پاسداران لەسوریا لوبنان و عێراقیش، ئەوەش بەسیناریۆی گاڵتە تێگەیشتین، کەچی یەک لەدوای یەک هەر هەموو کوژران.
لەشەڕی فەللوجە، عارەب بەنەعل و دشداشەی جۆرج بۆشیان مەجبور کرد لە ڕومادی بنیشێتەوە و چاوی بە ئەبوو ڕیشەی بکەوێ.
کەسانێک موشەکە هێرش بەرەکانی ئەو جارە و جارەکەیدی ئێران بۆ سەر ئیسڕاێیل، بەسیناریۆی پێشوەختەی بەینی خۆیان لەئێران و ئیسرائیل و بگرە هەورازتریش کەدەیان ووت شوێنەکانیان لەبۆ دیاری کردوونە و ئێرانیش تێی دەگرێ.
کەچی وادەبینین لە ئان و ساتی شەڕێکی ماڵوێرانکەری ناوچەکەین.
لەلای خۆشمان، لەو هاوار هاوارەی باڤڵ و ڕەددانەوە شەرمنەکانی بەرامبەرەکانیانیش، هەر هەموو لەلایەن کەسانێک بەسیناریۆی پارتی و یەکێتی دادەنێن لەبۆ کەرکردنی خەڵک و سندوق پێ بڕکردنەوەیان
بێ ئەوەی لەوە بگەن، کە کەسانی دەستڕۆیشتوویی ناو بنەماڵەی بارزانی خۆیان لەسەرووی خەڵک و بەخوا دادەنێن.
چۆن لێدەگەڕێن، کەسێک سەرشێتانە بەتوێی تیشێرتێک و پانتڕۆنێكی کۆماندۆی ڕەش، لەبەردەم هەزاران کەس، بەخوا و مەرجەعی هەموو پارتیەکان بڵێ; مەسعید و خاکفرۆش و گاڵتە بە پیرۆزیەکانی بارزان و گچکە و گەورەیان بکات و کەچی ئەوان دەمیان بووبێتە تەڵەی تەقیوو و  بەقورمیشکراوەکانی خواری خوارێ جنێوەکانیان لەبۆ بنێرنەوە.
ئەڵبەت هیچی سیناریۆ و هی بن پەردە نیە، بەڵکو شەڕی ئیرادەی ئیرادەی مان و نەمانە لە بۆ داهاتوو. کێبڕکێیە لەنێوان خێرو شەڕ ، 
لەئەزەلەوەش ئەوشەڕە هەر هەبووە و تەواویش نابێت، تەنیا کارەکتەرە کاریزمایەکانی دەگۆڕێت.
پارتی و یەکێتی هەرچەندە لەیەک بچن، لەدزی و فزی، بەڵام لەمێژوو لەیەک جیاوازن.
لەبۆ مرۆڤیش هەر مێژووەکەی دروست بوونی کەسایەتیەتی کە ناهێڵێت ڕووداوەکانی ژیان لەتوێی سیناریۆیەکی کرچ و کاڵ ببینێ.
چۆن دوو مێژووی مقاوەمەت و تەسلیم بوون وەک یەک دەبینرێت. ئەوە بەچ مەنتقێک سیناریۆیە؟ ڕاستە ئێران و تورکیا کاریگەرییان هەیە، بەڵام بەو ئاستە نیە مرۆڤ دەستی لەخۆی بەربدا و تەواو تەسلیم ببێت. کێ هێندەی میللەتی ئێمە قوربانیی داوە؟ 
ئەوە ئیرادەیە کە لەبادینانی داگیرکراو ، لەتەک مەعەسکەرەکانی جەندرمەی تورک، باسی پەیوەندییە نەتەوەییەکانی جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بکات.
مام جەلال، هەتا سەر. ئێسکی تەسلیم بوو، خەڵک ناڕازی بوو.
باڤڵ، وەک فیشەکە شێتە دەرچووەوە گەڕانەوەی نییە، لەوەشیان سینارێستەکان هەر ناڕازین.
ئەوانەی کۆی ڕووداوەکانی ژیان بەسیناریۆ دادەنێن دەمێکە تەواو بوونە و دەستیان لەخۆ بەردایە. لەسارکردنەوەی ئەوانەشن کەهێشتان ئیرادەی ژیانکردنیان لا ماوە.
لەبەر ئەوەی بەرخودان ژیانە (المقاومة هی الحیاة).