نیعمەتی ئەو چرکەساتەی ئێستا، هێزی ئێستایە.
چۆن بتوانیین سوود و چێژ لە هێزی ئێستا ببینین،
ژیان واتا ئێستا، چۆن هێزی گەردوون پابەندە بە هێزو وزەی خۆر
چێژی ئەو چرکە ساتەی ئێستاش، لەودەمەیدایە
ئێمە قوربانی بیرۆکەو میمۆری ڕابردوو و ترسی داهاتووین
بۆیە ناتوانیین لە ئێستادا بژین، چونکە عەقڵ و ئاوەزمان وابەستەیە بە کات و بە ڕۆژگار
بەڵام ئەگەر لەو چوارچێوەیە دەرچین، ئەکات دەزانیین کە ژیانی ڕاستەقینە لە هێزی ئێستایە
بۆیە پێویستە لە ئێستادا بژین و وانە لە ڕابردوو وەربگرین
تاکو پلان و بەرنامەمان بۆ داهاتوو هەبێت.
