د.توانا
تەنها جارێک بەزستان دەوترێ ساردە..
مێژووی پارتی دیموکراتی كوردستان-عێراق لەدروست بوونیەوە ،لەڕاونانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەوپارتەوەوکۆنترۆلکردنی سەرۆکایەتی ئەم پارتە لەلایەن مەلا مستەفاوە،لە ڕۆژی ڕاونانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەی ماوەت.. نەیانتوانیوە حیزبی سیاسی بە چەمكە ئاكادیمیەكەی دروست بكەن، ئەوەی هەیە هێزێکی خێڵەكین و لەژێر ڕوخساری بچمی حیزبی سیاسیدا كاردەكەن و لە لایەن هێزی هەرێمی و جیهانیەكانەوە بەكاردەهێنرێت..
ئەو هێزە هێندەی خەریكی جێبەجێ كردنی ئەجنیدای ناوچەیی و دەرەكیەكانن و هەوڵی مانەوەی خۆیان وبنەماڵەو بەرژەوەندیەكانیان دەدەن، بەهیچ شێوەیەك لە خەمی گەل و نیشتماندانین.
هیچ كاتێك خاوەنی ستراتیژێكی نەتەوەیی و نیشتمانی نەبوون،وەناشبن !
بۆیە تائەم پارتە لەژێر هەژموونی بنەماڵەی بەرزانیدابێت 31ی ئابی ڕەشتر لەڕێ یە !
ئەوەی جێ ی داخە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو پارتە ئەوانەی ئەمڕۆ وسبەی تا نان بڕاونەبن..دەبێت شانازی بە هەموو خیانەتەکانی 31 ئابی نەوە کانیشەوە بکەن !