ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
رۆمان یه‌كێكه له ژانره گرنگه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی جیهان، ئه‌مڕۆ له‌چاو ژانره‌كانی تردا له‌وانه"شیعر و حیكایه‌ت و شانۆ"رۆمان به‌ربڵاوترین ژانری ئه‌ده‌بی جیهانه. بۆ سێ سه‌د ساڵێك ده‌چێت، رۆمان په‌یدابووه و له‌گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه. هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی رۆمان له‌چاو ژانره‌كانی تر به‌تایبه‌تی شیعر و حیكایه‌ت، زۆركه‌مه. لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، بۆچی رۆمان په‌یدابوو؟ بۆچی ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بییه توانی زوو گه‌شه بكات؟ ئه‌و هۆكارانه چی بوون وایكرد رۆمان گه‌شه بكات؟ له هه‌مووشی گرنگتر چ جیاوازییه‌ك و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له رۆمان‌دا هه‌یه له‌وانی تردا نییه. سه‌ره‌تا پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی له‌دایكبوونی رۆمان.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌ندێك مێژوونووس سه‌ره‌تای رۆمان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نووسه‌ری ئیتالی جۆڤانی بۆكاچینۆ. له ساڵی 1353دا كتێبی"دی كامیرۆن"ی بڵاوكرده‌وه، كه بریتییه له كۆمه‌ڵێك حكایه‌ت و چیرۆكی درێژ. هه‌ندێكی تریش ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ رۆمانی" دۆن كیشۆت" له ساڵی 1605 بۆ 1615 له‌لایه‌ن نووسه‌ری ئیسپانی میگیل دی سێرنڤانتسهوه نووسراوه. به‌ڵام به‌شێكی زۆری نووسه‌ران و مێژوونووسانی ئه‌ده‌بی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كۆكن رۆمانی مۆدێرن له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌دیاریكراویش ئاماژه بۆ سێ نووسه‌ری ناوداری به‌ریتانیا ده‌كرێت كه ئه‌وانیش بریتین له: دانیال دیفۆ، خاوه‌نی رۆمانی" رۆبنسۆن كروزو" دووه‌میشیان. ساموێل ریچاردسۆن، خاوه‌نی رۆمانی بیره‌وه‌رییه‌كانی پامیلا. سێهه‌میان هێنری فلێدنیگ، خاوه‌نی رۆمانی"تۆم جۆنز"ه.
زۆربه‌ی مێژوونووسانی بواری رۆمان، پێیانوایه ئه‌م سیانه به باوكی رۆمان داده‌نرێن، هه‌ر سێكیشیان خه‌ڵكی به‌ریتانیا بوون. له‌پاش ئه‌مانیش كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری تری ئه‌م ژانره له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا هاتنه ناو مه‌یدانه‌كه‌وه و رۆمانیان له جیهاندا پێشخست.
شۆڕشی پیشه‌شازی و رۆشنگه‌ری
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌شێكه له كۆمه‌ڵ هه‌ر شتێكیش له كۆمه‌ڵگه‌دا رووبدات، به‌باش یان به‌خراپ، كه‌م یان زۆر، كار ده‌كاته سه‌ر تێڕوانین و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ده‌ب له سیاسه‌ت، مێژوو، فیكر و فه‌لسه‌فه و سیستمی ئابووری و سیاسی جیاناكرێته‌وه، ئه‌وانه‌یش كاریگه‌ری خۆیان به‌سه‌ر ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه. بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له رۆمان دوو ره‌گه‌زی گرنگ هاوكارییمان ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان: شوێن. دووه‌میان: زه‌مه‌ن
رۆمان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانییه‌كان له‌دایك بوو، پاشانیش به هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆوه، هه‌ر لێره‌شه‌وه گه‌وره‌ترین شۆڕشی پیشه‌شازی كرا، كه دواتر به هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆوه، ئه‌م شۆڕشه‌ش، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و سیستمی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و ئابوورییه‌وه هه‌بوو.
له رووی زهمنیشهوه له‌وكاته‌دا رۆشنگه‌ری سه‌ریهه‌ڵدا، بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆشنگه‌ریش مرۆڤ بوو، مرۆڤ كرایه چه‌قی بیركردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانی جیهان، له هه‌مانكاتیشدا مه‌سه‌له‌ی ئازادی به‌تایبه‌تی ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ، بابه‌تێكی گرنگی تر بوو. ئه‌مه‌ش وایكرد تاكی به‌ریتانی، چیتر گرنگی بهحیكایهتی نه‌جیبزاده‌كان و ئه‌فسانه‌كان نه‌دات، به‌ڵكو مرۆڤی ئاسایی به‌لاوه گرنگه و ده‌یه‌وێت سهربروده واقیعه‌كانی ژیانی خۆی بزانێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایكرد شێوازی نووسین و ناوه‌ڕۆكی كاره ئه‌ده‌بییه‌كان بگۆڕێت و نووسه‌ران و ئه‌دیبانی ئه‌وكاته، زیاتر گرنگی به‌مرۆڤی ئاسایی بدده‌ن، ته‌نها چینێك نه‌بێته مایه‌ی گرنگی پێدانیان. كه‌سانی كرێكار، جووتیار، پیشه‌گه‌ران، ژنانی ئاسایی و له‌شفرۆش، پیاوی قومارچی، سه‌رخۆش، هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی ده‌كرێته پاڵه‌وانی رۆمانه‌كان.
جیاوازی رۆمان له ژانره‌كانی تر
تا سه‌رهه‌ڵدانی رۆمان له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا، له ته‌واوی ئه‌وروپا و جیهانیشدا زیاتر حیكایه‌تی ئه‌فسوناویی و سوارچاكی باوبوو، هه‌رچه‌نده رۆمانیش له منداڵدانی حیكایه‌ته‌وه له‌دایكبوو، به‌ڵام له رووی ناوهڕۆك و شێوازه‌وه ته‌واو جیاواز بوو، به‌تایبه‌تی شێواز و ته‌كنیكی مۆدێرنی رۆمان، ته‌واو جیاوازه له‌حیكایه‌تی كۆنی سه‌ده‌كانی پێشوو، به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زه‌كانی"زه‌مه‌ن، شوێن، پاڵه‌وان، باری ده‌روونی، مۆنۆلۆگ، ریالیزم" له هه‌مووشی گرنگتر، رۆمان مرۆڤ به‌تایبه‌تیش مرۆڤی ئاسایی ده‌كاته، پاڵه‌وان.
مرۆڤ و باری ده‌روونی
یه‌كێك له خاڵه گرنگ و جیاوازه‌كانی رۆمان له حیكایه‌تی كۆن، په‌یوه‌ندی به‌چۆنێتی دروستكردنی پاڵه‌وانه، له هه‌مانكاتیشدا باسكردنی لایه‌نی ده‌روونی و ناخ و هۆش و هه‌ستی پاڵه‌وانه‌كه. له رۆمان‌دا، گرنگی زۆر به ره‌وشی ده‌روونیی پاڵه‌وان ده‌درێت و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به"كه‌سانی تر، شوێن، رووداوه‌كان" هه‌مووی به‌ورده‌كارییه‌وه باس ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش له رۆمانس یان حیكایه‌تی كۆندا نه‌بوو. له رۆمان‌دا گرنگی زیاتر به"هه‌ست و نه‌سته‌كان، خه‌یاڵ، بیره‌وه‌ری، خۆشیی و ناخۆشی، هه‌ستی شه‌ڕه‌نگێزیی و ئاشتیخوازی"ده‌درێت. لێره‌دا شۆڕشێكی گه‌وره‌ی هۆش به‌رپابوو. له هه‌مووشی گرنگتر مرۆڤ ده‌بێته سه‌نته‌ر، ده‌بێته خۆرێك رۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بونیات ده‌نرێت. له سه‌ده‌كانی پێشتردا، مرۆڤ نه‌بووبووه سه‌نته‌ر و مایه‌ی گرنگی پێدان لای نووسه‌ران. له رۆمان‌دا مرۆڤ ده‌بێته سه‌نته‌ر و باس له هه‌ست و نه‌ستی، شێوازی جلوبه‌رگ، كه‌سایه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، هه‌موو شتێك كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌مرۆڤه‌وه هه‌یه، ده‌بێته مایه‌ی گرنگی پێدانی نووسه‌ر.
ریالیزم
خاڵێكی گرنگی تر ئه‌وه‌یه رۆمان گرنگی زیاتری به‌واقیع ده‌دا، لێره‌دا پاڵه‌وان و رووداوه‌كان راستین، دوورن له سیحر و شتی نا واقعییه‌وه، ئه‌م ریالیزمهش له سه‌ره‌تادا زۆر گرنگ بوو بۆ رۆمان، هه‌رچه‌نده دواتر رۆمانی ئه‌فسوناویی و ماكی ریالزیمیش په‌یدابوون، به‌ڵام ریالیزم به یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆمان داده‌نرێت، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد له‌چاو ژانره‌كانی تردا پێشبكه‌وێت.
زه‌مه‌ن
له رۆمان‌دا گرنگی زۆر به ره‌گه‌زی زه‌مه‌ن"كات" ده‌درێت، لێره‌دا خوێنه‌ر ده‌زانێت نووسه‌ر باسی چ زه‌مه‌نێك ده‌كات، هه‌روه‌ها "رابردوو، ئێستا، داهاتوو" به باشی دیاره، لێره به‌شێوه‌یه‌كی واقعییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی زه‌مه‌ندا ده‌كرێت، به روونیش كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر رۆمانه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
شوێن
ره‌گه‌زێكی گرنگی تر له رۆمان‌دا بایه‌خی زۆری پێدرا، ره‌گه‌زی"شوێن"ه. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر لایه‌نی واقیعی رووداو و چیرۆكه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات، له‌مه‌شدا دانیال دیفۆ بۆ یه‌كه‌مجار گرنگی به ره‌گه‌زی شوێن دا‌و په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی پاڵه‌وانی به شوێنه‌وه گرێدا و جووڵاندنی پاڵه‌وانه‌كان له‌ناو بازنه‌ی شوێندا، به یه‌كه‌وه به‌سته‌وه. پاش ئه‌ویش ریچاردسۆن هێنده‌ی تر ئه‌م سیما تایبه‌ته‌ی رۆمانی په‌ره‌پێدا. پاشان وه‌سفی شوێن هێنده‌ی تر گرنگی پێدرا به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌ستی هێنری فیڵدینگدا. هه‌رچه‌نده نابێت ئه‌وه‌شـان له‌یاد بچێت، كه ره‌گه‌زی شوێن له چیرۆك و حكایهتیشدا گرنگی پێدهدار، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كیی بوو، پاڵه‌وانیش به شوێنه‌وه نه‌ده‌به‌سترایه‌وه، به‌ڵام له رۆمان‌دا گرنگیی زیاتری پێده‌درا.
زمانی نووسین
ره‌گه‌زێكی تر كه خاڵی به‌هێزی رۆمانه، زمانی نووسیینه. له‌مه‌شدا جیاوازییه‌كی زیاتر ده‌ركه‌وت، له چیرۆك و حكایه‌تی سوارچاكییدا، ئه‌و زمانه‌ی به‌كارده‌هێنرا بۆ نووسین، زیاتر زمانێكی شیعریی و موجامه‌له ئامێزبوو، به‌ڵام له رۆمان‌دا راسته زمانی شیعری گرنگه، به‌ڵام ئه‌و زمانه‌ی رۆمانی پێده‌نووسرێت، ده‌بێت زیاتر زمانێكی په‌خشانئامێز بێت نه‌ك شیعری، له‌مه‌شدا دووباره واقیعییه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت. جگه له‌وه‌ش چه‌نده زمانه‌كه ئاسان و سووك بێت، هێنده‌ش لای خوێنه‌ر زیاتر رۆمانه‌كه ده‌بێته مایه‌ی بایه‌خ. دواجاریش زمان بووه یه‌كێكی تر له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆمان، له هه‌مانكاتیشدا بووه خاڵی جیاواز و لێكترازان له‌گه‌ڵ چیرۆك و حیكایه‌تی سوارچاكی له سه‌ده‌كانی ناڤین‌دا له ئه‌وروپادا زۆر بڵاوبوو.
زۆربوونی خوێنه‌ر
به‌بڕوای من خاڵی سه‌ره‌كیی و یه‌كلاكه‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به زۆربوونی خوێنه‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی هه‌ژده و نۆزده و دواتریشدا، رێژه‌ی خوینده‌واری زۆربوو، به‌تایبه‌تی ژنان. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی رۆمانیش، بوونی خوێنه‌ری زۆری ژن بوو، ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه بوون خۆیان زیاتر به خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كرد. ئه‌مه‌ش له رووی داراییه‌وه گرنگی زۆری هه‌بوو بۆ نووسه‌ران، چونكه توانرا سه‌ربه‌خۆیی دارایی بۆ خۆی دروست بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌كو نووسه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسیش ئێمیل زۆلا ده‌ڵێت: زۆربوونی خوێنه‌ر بووه هۆی له‌ده‌ستدان و له‌ناوچوونی ئه‌ده‌بیاتی ساڵۆنه‌كان، كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست تا نۆزده له فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا باوی بوو. له هه‌مانكاتیشدا لێره‌وه رێگه خۆشكرا بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بتوانێت وه‌كو چینی نه‌جیبزاده و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، جێژ له ئه‌ده‌ب ببینێت.
دواقسه
به‌دڵنییایه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی رۆمان، مژده‌یه‌كی باشی پێ بوو بۆ ئه‌ده‌ب، له رێگه‌ی رۆمانیشه‌وه ئێمه هه‌زاران چیرۆكی جوانمان ده‌ستكه‌وت، جگه له‌ده‌ركه‌وتنی هه‌زاران نووسه‌ری مه‌زنی جیهان، كه به رۆمانه‌كانیان مرۆڤایه‌تییان سه‌رسام كردووه.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ