هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایگهیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا هەمو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاڤای كوردستانە، دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا دیموکراتی بێت و دان بە ناسنامە و هەبونی هەمو گەلاندا بنێت، ئەمە شتێکی گرنگی بنەڕەتییە، بونی سوریایەکی دیموکراتیک گرەنتی ئەمنێتی تورکیایە، جارێکی دیکە بانگەوازییتان لێ دەکەین دەبێت دەستبەرداری دوژمنکاریی ستاتۆی کورد ببن لە ڕۆژئاڤا.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ئهمڕۆ لە کۆبونەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان ڕایگهیاند، "سهرهڕای هەمو فشارەکان لە شارەوانییەکانی دەم پارتی، لە ئێستادا دەیانەوێت شارەوانییەکان گەمارۆ بدەن، دەیانەوێت کارێک بکەن شارەوانییەکانی دەرەوەی ئاکپارتی نەتوانن خزمەت بە گەل بکەن".
دەیانەوێت بۆ هەرێمەکان سەرچاوەیەکی جێگرەوە دروست بکەن و لە ئیدارەدانی ناوەندی-کۆشک بە دووریان خەنەوە
لە قسەکانییدا ئۆغۆللاری جەختی لەوەکردەوە لە هەمو هەوڵدانێکدان خزمەتی شارەوانییەکان بەرەوپێشەوە بەرن و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت بۆ هەرێمەکان سەرچاوەیەکی جێگرەوە دروست بکەن و لە ئیدارەدانی ناوەندی-کۆشک بە دووریان خەنەوە.
دەسەڵاتداری تورکیا هەمو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاڤای كوردستانە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی باسی لهوهشكرد، "دەسەڵاتداری تورکیا هەمو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاڤای كوردستانە، دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا دیموکراتی بێت و دان بە ناسنامە و هەبونی هەمو گەلاندا بنێت، ئەمە شتێکی گرنگی بنەڕەتییە، بونی سوریایەکی دیموکراتیک گرەنتی ئەمنێتی تورکیایە، جارێکی دیکە بانگەوازییتان لێ دەکەین دەبێت دەستبەرداری دوژمنکاریی ستاتۆی کورد ببن لە ڕۆژئاڤا".
پێویستە پرسی کورد بە شێوەی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت
ئهوهشی خستهڕو، "هەفتەکانی ڕابردو داواکارییان بۆ دیداری ئیمڕاڵی پێشكەش کردوە، بەڵام هێشتا بێ وەڵام ماونەتەوە"، جەختی لەوەکردەوە پێویستە پرسی کورد بە شێوەی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت و وتی، "ئەو شتەی پێویستە دەسەڵاتداری بیکات ئەوەیە دەستبەجێ دەرگای ئیمڕاڵی بکاتەوە، لەگەڵ بەڕێز ئۆجهلاندا چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت و بۆ پڕۆژەی ئاشتی خەباتی نوێ دەستپێبکرێت".
ئۆغۆللاری ئاماژەی بە سەردانەکانی بۆ باشوری کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی کرد، ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبونەوەکاندا جەخت لەسەر یەکێتی نەتەوەیی و کورد و بونیادنانی ئاشتی هەرێمەکە کراوەتەوە.
سەرچاوە : خەندان