نیهاد جامی‌ كتێبێكی‌ تری‌ بڵاو كرده‌وه‌

نووسه‌ر و شانۆكاری‌ كورد نیهاد جامی‌، كتێبێكی‌ تری‌ به‌ناوی‌ "پڕفۆرمانس و گێڕانه‌وه‌" بڵاو كرده‌وه‌.
جامی‌ له‌ پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌یدا باسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و كتێبه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی‌ ئه‌زموونێكی‌ شانۆیی، پڕۆژه‌یه‌كی‌ پێرفۆرمانسی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆی‌ له‌ چه‌ندان شاری‌ پۆڵه‌ندی‌ نمایش كردووه‌.

نووسه‌ر هه‌وڵ ده‌دات وێنه‌یه‌كی‌ روون بۆ تێگه‌یشتنی‌ كولتووی و شانۆیی پێشان بدات و ده‌رگایش بۆ چۆنیه‌تیی‌ كاركردن له‌ پاڵ ڕوانین و تێگه‌یشتنی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌.

له‌ناو كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ نیهاد جامیدا، شانۆنامه‌ و تێكست بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ بۆ تێگه‌یشتنی‌ زیاتری‌ خوێنه‌ر. شانۆكان به‌ ناوی‌ "په‌ناهه‌نده‌" و "كه‌ونارا" باس كراون كه‌ ئاوێته‌ی‌ كولتووری‌ گه‌لان له‌ خۆی‌ ده‌گرێ‌.

نیهاد جامی شانۆكار و نووسه‌رێكی‌ كورده‌، له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا ده‌یان ده‌قی‌ شانۆی‌ نووسیوه‌ و كاری‌ ده‌رهێنانی‌ بۆ كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ به‌ كتێب خزمه‌تی‌ ئه‌و بواره‌ی‌ كردووه‌.

یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانی‌ نیهاد جامی‌ به‌ناوی‌ "له‌ ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" كه‌ رۆمانێكی‌ گرنگی‌ سه‌رده‌مییه‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ رۆژنامه‌وانی‌ "وشه‌" چاپ كراوه‌.

 

سەرچاوە: wishe