نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شاعیری گەورە شێركۆ بێكەس تێدەپەڕێت

نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێ كەس تێپەڕی، هەر بەهۆی ئەو یادەوە هەر یەك لە هونەرمەندان و ئەدیبان و شاعیران وجەماوەرێكی زۆر لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی لەسەر گۆڕەكەی یادەكە بەرز راگیرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ 4-8-2022، لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی بەئامادەبوونی هونەرمەندان وئەدیبان وشاعیران وجەماوەرێكی زۆر و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر وبێ هونەری موزیك بەهاوبەشی دەزگای جاپ وپەخشی سەردەم لە نۆهەمین ساڵیادی كۆچی شاعیری داهێنەر شێركۆ بێكەس چەند چالاكییەكی هونەری پێشكەش كرا.

هاوكات پێشانگایەكی كاریكاتێری بۆ هونەرمەند (بەكر عەبدولرەحمان) كردەوە و كتێبی (ڕوبارێك لەشعر،پڕپڕ لەنیشتمان) پێشكەش بەئامادەبووان كراوبەگۆرانی ومیوزیك كۆتایی بەیادەكە هات.

 

سەرچاوە: pukmedia