نوێترین سەرژمێری دانیشتوانی جیهان چەندە؟

لە راپۆرتێكدا ئەمریكا نوێترین سەرژمێری بۆ دانیشتوانی جیهان رادەگەیەنێت، بە پێی ئاماری سەرژمێری جیهان  ئێستا ژمارەی دانیشتوان بە پێی ئاژانسێ Worldometers.info ی جیهان رێژەی دانیشتوانی جیهانی بە ژمارە ئاشكرا كرد، بریتیە لە 8 ملیار كەس.
ناتالیا كانیم بەڕێوەبەری جێبەجێكردنی بۆكسی سەرژمێری جیهانی رایگەیاند، بێگومان زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی جیهانی دوو لایەن دەگرێتەوە، لایەنێكی دڵخۆشمان دەكات چونكە حاڵەتی مردن كەمبۆتەوە و لەدایك بوون زۆرتر بووە، بەڵام لایەنەكەی دیكەی ئەوەیە زۆربوونی مرۆڤیش لە ئێستادا مەترسی هەیە، چونكە پپێویستە ئەوە بزانین ئایا خۆراك بەشی ئەو هەموو خەڵكە دەكات لە سەرانسەری جیهان و ئەگەر دروستبوونی قەیرانی خۆراك نابێت، بەڵام خۆشبەختانە بە ئەگەرێكی زۆرەوە  ئێستا لایەنی یەكەم وەردەگرین خۆشبەختانە زۆربوونی دانیشتوانی جیهان بە ئەرێنی بیری لێدەكەینەوە.

 

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد