نوێترین دیوانی شیعری شاعیر (لەتیف هەڵمەت) بەناونیشانی (یەك خوداو هەزارو یەك ڕێگا بۆ بەردەرگای ماڵی یار) چاپكرا.

نوێترین دیوانی شیعری شاعیر (لەتیف هەڵمەت) بەناونیشانی (یەك خوداو هەزارو یەك ڕێگا بۆ بەردەرگای ماڵی یار) چاپكرا.
لەبارەی چاپكردنی دیوانەكەوە، لەتیف هەڵمەت-ی شاعیر نووسیویەتی: ئەم دیوانەم دەبوو ساڵی 2021 چاپكرێ، بەڵام بەهۆی نەخۆشی و ناتەندرووستیمەوە لەچاپخانە دوامانخست  و بڕیارماندا لەسەرەتای ساڵی 2022 دا چاپبكرێ و دیسان لە كاتی دیاریكراودا نەخۆشی بواری چاپكردنی نەدام، ئیتر سێ و چوار مانگێك بەر لەئێستا  هەلێك ڕەخسا و پشت بەخوای گەورە چاپكرا.
لەبەشێكی دیكەی نووسینەكەیەدا هاتووە  (شایانی گوتنە كە بڵێم تەنها سەدو پەنجا دانەم لێچاپكردووە، لێرەدا دەبێ زۆر زۆر زۆر سوپاسی برا و ئازیزی دڵم مامۆستا عەتای خاوەنی چاپخانەی كارۆ بكەم كە خۆی سەرپەرشتی چاپی دیوانەكەمی كردو لەدوای چاپكردنی بەتۆمبێلەكەی خۆی بۆی هێنامەوە بۆ ماڵەوە و بڕێكی باشیش لەنرخی چاپكردنەكەی بۆ داشكاندم).

لەتیف هەڵمەت  تا ئێستا دەیان بەرهەمی چاپكراوی هەیە لەبواری (شیعر- بەزمانی كوردی و عەرەبی، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی- بەزمانی كوردی و عەرەبی، شیعرو چیرۆك بۆ منداڵان، چیرۆك و شانۆنامە، بابەتی وەرگێڕدراو لەعەرەبییەوە، ڕۆمان).
هەروەها بەرهەمەكانی لەڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوكراوەكاندا بەعەرەبی و فارسی و توركمانی و ئەڵمانی و ئینگلیزی و هۆڵەندی و سوێدی و فەرەنسی بڵاوكراونەتەوە.

 

سەرچاوە: galawej