پەیامی نوام چۆمسکی لەسەر شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان

نوام چۆمسکی، بیرمەند و زمانەوانی بەناوبانگی جیهان، لەسەر پرسی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەی بەم شێوەیە:
"زیاتر لە حەفتا ساڵە خەڵکی ئێران بە سەختی و دژوارییەوە بەدەست توندوتیژیی دەرەکی و سەرکوتی ناوخۆیییەوە دەناڵێنن. لە هەموو ئێران و ناوچەکەدا نەتەوەی کورد زیاتر لە هەموو ئەوانی تر بەر ئەم سەرکوتکردنە کەوتوون. لەم دوایییانە سەرکوتی ناوخۆییی ڕێژیم بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی جەماوەری کە بە هۆکاری ترس و تۆقاندنەوە بێدەنگ کرابوون.

دواجار لەگەڵ کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق و کوشتنی ژینا لە بەڕێوەبەریی پۆلیس تەقییەوە،
تاوانێک که لە هەموو ئەو تاوانانەی دیکە قورسترە.

ناڕازییان له ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کراوەتە سەریان کە بریندار و کوشتنی لێ کەوتووەتەوە.

دوای ماوەیەکی زۆر ئێستە کاتی ئەوەیە خەڵکی ئێران و کوردستان چێژ لە سەربەستی و دادپەروەری وەرگرن کە بە تەواوەتی شایستەیانە".

 

سەرچاوە: NNKurdistan