نمایشی (سروودێك بۆ ئیكارۆس) دوو ڕۆژ درێژ دەكرێتەوە

دوای چەندین ڕۆژ لەنمایشكردنی، بڕیارە نمایشی (سروودێك بۆ ئیكارۆس) بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەشاری سلێمانی درێژ بكرێتەوە.
(سروودێك بۆ ئیكارۆس) دراماتۆرگی ڕاڤیار نەوزاد-ەو دراماسازیی هێدی ئیسماعیل و ڕاڤیار نەوزادو سینۆگرافیا تەها ئەڵڵاكەرەم-ە، لەڕۆژی  2022/11/25 ڕۆژانە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆ لەكارگەی جگەرەی سلێمانی نمایشدەكرێت و بڕیارە نمایشەكە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە 9 و 10ی 12 لەهەمانكات و شوێن درێژبكرێتەوە.

 

 

سەرچاوە: galawej