نامه‌ی داواكاری ١٠٥ ڕێكخراو و ناوه‌ندی مافی مرۆڤی و ڕۆژنامه‌وانی كوردستانی بۆ ئازادكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حۆكمی به‌ندكرانی “زارای نیشتمان”
به ده‌سپێشخه‌ری ڕێكخراوی جیهانی كورد (WKO) و به به‌شداری و واژووكردنی ١٠٥ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی و ڕۆژنامه‌وانی كوردستانی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا ئاراسته‌ی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرا سه‌باره‌ت به داواكاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حۆكمی ناڕه‌وای ١٠ ساڵ به‌ند كران بۆ مامۆستای زمانی كوردی “زارای مۆحه‌ممه‌دی” له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئازاد كرانی بێ مه‌رجی ناوبراو له زووترین كاتدا. ده‌قی داواكارییه‌كه و لیسته‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی داواكارییه‌كه‌یان واژوو كردووه له ژێره‌وه هاتووه. جێگای ئاماژه‌یه ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ وه‌كوو ئه‌ركێك به‌شدار بووه له‌م هه‌وڵه نیشتمانییه‌دا و داواكارییه‌كه‌ی واژوو كردووه به هیوای ئه‌وه‌ی كه دۆسیه‌ی ناوبراو له لایه‌ن ڕیكخراوه نیونهتهوهییهكانهوه بخرێته ژێر چاوه‌دێری ورد و ئه‌و هه‌نگاوه هه‌وڵێكی چاره‌سه‌رساز بێت بۆ ئازادكردنی “زارای نیشتمان” و هه‌موو به‌ندكراوه سیاسییه بێ تاوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بۆ گشت ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ماڤی مرۆڤ و ئەو وڵاتانەی کۆنوانسیۆنی ماڤی مرۆڤیان واژۆ کردوە :
ڕەنگە ئەم دیارده‌یه بۆ ئەو کەسانەی کە نێوەڕۆکی پاوانخوازیی ئێرانیان نەناسیبێت جێی سەرسووڕمان بێت کە „زارا محەمەدی“ مامۆستای زمانی کوردی پاش ماوەیەکی زۆر زیندان و ئەشکەنجە لە ژووری تاکەکەسیدا، ئێستا لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە حوکمی دە ساڵ زیندانی بەسەر داسەپێنراوە.
تاوانی ئەم کچە کوردە وتنەوەی وانە بە زمانی کوردی بە منداڵ و گەنجانی کوردستان بووە و ئێستا بە ئەندازەی ئەو ڕۆژ و ساڵانەی کە مامۆستای زمانی کوردی بووە دەبێ لە بەندیخانەدا بێت. ناوبراو لە درێژایی ئەم ماوەیەدا لە دادگایەکی دادپەروەرانە بێ بەش بوو، کە ئەمەش لەخۆیدا پێشێلکردنی ئاسایترین و ڕەواترین مافی هەر ئینسانێکە.
ئێمە لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەوڵەتانی دنیا داواکارین بەهۆی پێشێلکردنی مافی خوێندن بە زمانی زگماکی بۆ کورد و نەبوونی دادگاییەکی شەفاف بۆ خاتوو زارا محەمەدی، ڕژێمی ئێران مەحکووم بکرێت و هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمە ناڕەوایە دەرحەق بە ناوبراو دەکەین.
ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان (ئاڵمان )
Nishtmandialog.com
ڕێکخراوی جیهانی کورد (ئالمان)
(Welt kurdische Organisation (WKO) e.V.- Deutschland)
ڕێکخراوی جیهانی کورد (سۆیید)
(WorldKurd Organisation- Sweden)
ڕێکخراوی جیهانی کورد (فه‌رانسه)
(WorldKurd Organisation- France)
ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(East Kurdistan National Center)
تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان
(Coordination Network Organisations – Kurdistan)
پێکدێت لە ٥۰ ڕێکخراوی مەدەنی هەرێمی کوردستان
(Includes 50 Non-Governmental Organizations)
(Kurdische Gemeinde Deutschland e.V.)
پێکدێت لە ٢٥ ڕێکخراوی مەدەنی کوردی له ئاڵمان
(Includes 25 Non-Governmental Organizations)
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
(Hengaw Organization for Human Right- Kurdistan)
ڕادیۆ وێبسایت کوردانە
(Kurdane Radio website- Netherlands)
dezgehe malpera Bir
(Bir Analytical Center- Turkey)
Der Kurdischen Gesellschaftinitiative- Deutschland
ناوەندی ڕۆژی کورد
(Roji kurd Association – France)
کانون دفاع از دمکراسی در ایران (هلند)
Center for the Defense of Democracy in Iran (Netherlands)
کانوونی نووسەرانی کوردستان- ڕۆژهەڵات
(Kurdistan Writers Association)
Komeleya Hêvî ya çandî û civakî li bajarê Caen/France
(Hêvî Socio-Cultural Community – France)
کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئا‌ڵمانیا
(Kurdish-German friendship community)
Alliance for Minority Rights – Switzerland
Centre Zagros pour les Droits de l’Homme – SWISS
KURDISH – SWISS ALLIANCE
GREEN EYE ORGANIZATION- SWISS
Solidarité Internationale pour la Paix- SWISS
Equality for All Projet democratique du Kurdistan iranien – Switzerland
Ezidi foundation – Netherlands
Act for Afrin organisation- Switzerland
LEKOLIN- Switzerland
BAT DER SYRISCHEN EZIDEN- Switzerland
ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
(Zagros Center for Human Rights – Switzerland)
ڕێکخراوی کازیوەی ڕۆژهەڵات
(Kaziwe Rojhelt Organization)
Komala Kulturiya Kurdi li Danmark
(Kurdish Cultural Organization) – Denmark
platforma Zimanê Kurdî
(Kurdish Language Platform)- Turkey
سەرچاوە : ماڵپەری ڕۆژیکورد