مەستورەی ئەردەڵانی مێژوو نوس و شاعیر و نووسەری گەورەی کورد .

 


مەستوورە ئەر‌دەڵان شاعیر و مێژوونووسی کوردە. دەوروبەری ساڵی 1804 لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنەدا، کە ئەو کات زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە ھاتە دنیا.

باوکی، ئەولەسەن بەگ (ئەبولحەسەن بەگ)، لە پیاوە رەسەنەکانی سنە بووە و بە ماھ شەرەف خانمی خوێندووە تا وەھای پێ گەیاندووە کە ناو دەرکا. لە زەمانی خو‌سرەو خانی ئەردەلان، والیی سنە، کە بە ناکام ناو براوە، خان و ماڵە قادرییەکان لە یەکتر رەنجاون و ئاشت بوونەوە و بوونە خزم. مەستوورە بۆتە خێزانی خوسرەو خان. خانیش لە شیعرداناندا لە خانم نزیک بۆتەوە. لە دیوانی ھەردووکیان زۆر شیعریان بەسەر یەکدا هەڵکوتووە. 

مەستوورە لە شیعردانان، چ بە کوردی و چ بە فارسی، زۆر بە توانا بووە . بەداخەوە زۆربەی شیعرەکانی لە ناو چوون و تەنیا دووھەزار بەیتێکی ماوەتەوە کە ساڵی 1926 میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی، سەرۆکی دایرەی فەرھەنگی سنە، لە تاران چاپی کردوون. ژمارەی ھۆنراوە کوردییەکانی کەمترن لە فارسییەکانی بەڵام لە قەسیدەیەکیدا کە بەم بەیتەوە دەست پێ دەکا:

گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت بریندارم بە نێشی سینەدۆزی تیری موژگانتئەو خۆشەویستییەی.... (بێدەنگی و كەمێك وەستان بەهۆی ئازارەوە)... ئەوا تام لێ دێت، با بزانین خوا چی بڕیار داوە؟"

ئەمەش

دوایین رستەی نووسراوی مەستوورەی ئئەردەڵانی- یە لە كتێبی (مێژووی ئەردەڵان)دا كە لە دواڕٍۆژەكانی تەمەنیدا نووسیویەتی كاتێك لە ماڵەكەی خۆیدا لە سلێمانی، هەموو كاتی خۆی بۆ نووسینەوەی ئەو مێژووە تەرخان كردبوو. بەسەر ئەم دێڕەدا (مەستوورە) كۆچی دوایی كرد و نەیتوانی ئەو مێژووە بنووسێتەوە كە خۆی بۆ تەرخان كردبوو. هەرچەندە بەشی هەرە زۆری كتێبەكەی نووسیوە، بەڵام هەر بە مێژوویەكی تەواونەكراو دەژمێردرێت.ئەو خۆشەویستییەی.... (بێدەنگی و كەمێك وەستان بەهۆی ئازارەوە)... ئەوا تام لێ دێت، با بزانین خوا چی بڕیار داوە؟"

مەستوورە ساڵی 1848 و لە تەمەنی 44 ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووەو هەر لەوێش نێژراوە

 

 

سەر چاوە : هەتوانی کوردستان