رۆژی 3/12/2022، رێكخراوی J N C O رێكخراوی رۆشنبیریی جه‌مال نه‌به‌ز، مه‌راسیمی خه‌ڵاتی (قه‌ڵه‌می زێڕینی جه‌مال نه‌به‌ز)ی بۆ ساڵی 2022 خولی پڕۆفیسۆر جه‌مال ره‌شید ئه‌حمه‌د به سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیایی كوردسات له هۆڵی بنكه‌ی ژین له سلێمانی رێكخست.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا و پاشان خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می زێڕینی جه‌مال نه‌به‌ز پێشكه‌ش به نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ میشێل لهیزنبێرخ كرا. كه یه‌كێكه له كوردناسه دڵسۆزه‌كان كه هه‌میشه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له خزمه‌ت مه‌سه‌له‌ی كورد دا بووه.
میشێل لهیزنبێرخ مامۆستای زمان و فه‌لسه‌فه‌یه له زانكۆی ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا، له دایكبووی ساڵی 1964 ه و له بنه‌ڕه‌تدا وه‌كو فه‌یله‌سوف و زمانناسێكی به‌راوردكار ناسراوه، و چه‌ندین كتێبی چاپكراوی هه‌یه، یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه كه له ساڵی 2001 بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی جامی سوكراتی به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵی 1988ه‌وه به‌هۆی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه سۆزی له‌گه‌ڵ كورد جوڵاوه و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ناسین و ئاشنایه‌تی بوو به مه‌سه‌له‌ی كورد، كه وایكرد وه‌كو گه‌ڕیده‌یه‌ك هه‌موو كوردستان بگه‌ڕێت و دیراسه‌ی له‌سه‌ر بكات و بببێته به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی كورد له هه‌موو دونیا.
سەرچاوە: knwe